تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گرژ
مۆن٬ گڤن٬ گرژ٬ گرنج٬ دارێکی ئەستوورە بە چەشنی دوو لە بیناکردندا بەکاردەبرێت٬ ژاکاو .ـــ اندن : شلوێ کردن ٬ شڵەقاندن٬ تێکوەردان .ـــ بوونەوە: دووبارە نێوچاو تێکچوونەوە٬ (بار.) خوواردنی ڕیس٬ ـــ ە: شلوێ بوون ٬ شڵەقان.ــــ ەوە : پێکەین٬ گەشینەوە٬ زەردەخەنە٬ زەردە٬ لێوخەندە.
گرژاڵک
گیایەکە نیوگەز پتر بندە و تاڵە و دەکرێتە گەسک٬ تەنها بۆ ماڵینەوەی قەراخی خەرمانان بەکاردەبرێ ٬ گوژاڵک.
گرکاندن(باک.)
پاککردنەوەی دەغڵ و برنج لە تێکوڵەکەی ٬ گرگاندن.
گرکین (باک.)
پاککردنەوەی دەغڵ و دانی لەگرگران.
گرگر (باک.)
گەڕانەوە٬ چەرخانەوە٬ لە ـــ کران: گرکین.ــــ ە : گرنگ٬ سرنج ڕاکێش.ـــ ۆک: عەرەبانە ٬ ئارەبانە. ـــ انێ : (هەو.) گەمەیەکی منداڵانە.
گرگن (کە.)
کوڵەبنە٬ کورتەباڵا٬ مرۆی لاواز و نابووت و گچکە.
گرۆ
بەرە٬ بەدەستە٬ کۆمەڵ٬ شیربرنج٬ ـــ کە (خۆ.) : پەڕی لە ئەسپنگی گەورەترە و بڵند نابێ ٬ (ڕۆژ.) ـــ کە : ئەسپۆن٬ ــــ فک: گڵۆڵەی بەن یا دەزو و ئیدی .ــــ ڤەر: خڕ.
گرۆڤەر (باد.)
خڕ٬ گرد.
گری (ڕۆژ.)
بڕوانە: گڕ.
گریان
گرین٬ کڕووزانەوە٬ فیکە٬ کارەکار٬ کالین٬ گری٬ گیرستن.
گریاندن
بەگریان هێنان.
گریای (هەورا.)
گریز
کەفی زار.ـــ کەتن : کەفکردن.
گریشمە
دەلال٬ ناز٬ هێما.
گریل (باک.)
خلۆر .ـــ بوونەوە: خڵوربوونەوە.
گریمان
وەهادانان٬ گرێمان.
گریمانە
بڵیمانە٬ لیمانە٬ گربێ زۆر لەبەن و دەزوودا.
گرین
گریان .ــ ۆک: کەسێکی ٬ کە زۆر بگری.