تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گرماندن
دەنگی بەرزلێهاتن٬ دەنگی ڕووخانی خانوو و چیا و ئیتر. گرمەهاتنی تۆپ و تفەنگ.
گرمووڵە
گرمژە (هەورا.٬ باک.)
گەرمەژۆ٬ (بابا.) گەرمەژنە٬ (دەر.) گرمشت٬ (زەن.) گەرمشتە٬ گەرمژۆک٬ گەرمشک٬ ـــ دار: گەرمەژوو .
گرمۆچە
گرمۆڵەی لە قوڕ دروست دەکەن بە قۆچەقانیەکی تایبەتی ٬ کە کەوانە و ژێی پێ داوێژن.
گرمۆڵە
گرمۆچە٬ گرموولە٬ گردمۆلە٬ چتێکە خڕ و چکۆڵەبیت.
گرمە
دەنگی گەورە٬ لرمە٬ گرم٬ بلێچ٬ گۆڵە٬ ـــ ی تۆپ: لرمی تۆپ٬ ـــ گرم: گرمەی گەورەی بەدوویەکدا هاتوو٬ گۆڵە.
گرمەرۆ
سۆ٬ ئەستوورایی٬ یەغان٬ گژرە.
گرنج (هەورا.)
گنج٬ گرژ٬ لۆچی ڕوو٬ گڕنی گڕنی٬ گرژی پرچی ژنان٬دانەی ڕەشی نێو برنجییە .ــــ اوی: لۆچاوی٬ گنجاوی .ـــ گرنج: گژگژ٬ لۆچ لۆچ٬ گنچ گنج٬ ـــ گرنجاوی : گنج گنجاوی.
گرنگ
بایەخ٬ بەرکەتی ٬ گرگرە٬ پێشەم. ـــ ی : بایەخداری ٬ پێشەمی ٬ بە ـــ زانین: بەهەند زانین.
گرواندن
پێستی ئاژاڵ یا ووڵاخی بە مەشکە دەرهێشتن. گوراندن٬ پێستی داری بە فیچقە بە لوولە دەرهێنان٬ زۆر دەست لە برینان دان.
گرودەڵ
گرۆڵێ بەرگان.
گروفر
گروو (کۆ.)
بیانگه٬ (هەو.) وڕک٬ (خۆ.) بنارە٬ (کۆ.٬ ڕەوا.) دڕنەگە٬ (هەورا.) دەرناگە .ـــ گرتن:ڕک گرتنی منداڵان٬ ـــ یی: نەخۆشی پێستی.
گرووتن
بڕوانە: گوروون.
گرووز
درشت٬ نالەبار٬ ناهەموار.
گرووزە (ڕەوا.)
زیندەگۆشتی بن برینان.
گروون
بەمەشکە دەرهێنان.
گرپە
گرفە٬ دەنگی ئاوری٬ گڕ٬ بڵێسە .ــــ گرپ: گرفەگرف٬ لرفەلرف.
گرچوو
گوورچوو٬ گوورچک٬ بەنەختێک خوارەوەی بن هەنگڵ دەڵێن لە لەشی مرۆیان.