تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەممگر
(باک.): گووپن
دەموچاوهەڵگر
ئافرەتێکە ، کە موو لەدەم و چاوی ژنان بکاتەوە و جووانی بکات
دەڤگر
زارگر، ڕازڕاگر، رازپارێز، دەڤگرتی
زۆربگر
کارێکی بە بێگار و بە زۆر بە یەکێکی کردن
زەرووگر
کەسێکە بە پووڵ زەرووی بە لەشی ئەم و ئەوەوە بنێ
زەگر
(زا.): ووردە بەردی شکاو و ووردبوو
سەرلێگر(بار، گەر)
بزن یا مانگایەکە نەبان بێت.
شووێن هەڵگر
شۆپاژۆ، شۆپگەڕین.
شووێنگر
شۆڵە ئاگر
شەش ئاگر
دەمانچەیەکە شەش گوللەی دەخووا، شەش ئار، شەش لوول. ـ ئاووردان: ـ ئاوێژتن.
غەمهەڵگر
خەمخۆر٬ بەمشوور
فاڵگر
فاڵچین٬ فاڵگیر٬ئیغری گیر٬ بەختوێژ
فرمێسک ئاگر
خووێناو٬ هووناو
قسە وەرگر
گووێگر٬ قسە لە گووێ گر
قنگر
(کە.): کەنگر٬ گیایەکی بەهارییە و بنەکەی دەخورێ
قورسهەڵگر
ئامرازێکە چتی قورس لەسەر پشتی لۆری دادەنێ و دەشی هێنێتە خووارێ