تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خووینگر
(باد.): خوودان خووێن
خووێنگر
خووێن ئەستێن. کەسێکە لە یەکێکی تر بە هۆی نەشتەر و کەڵە شاخ و ئیستکان و ئیتر خووێن بەربدا.-ی: خووێن ئەستاندن پیشەی خووێن بەردان لەم و لەو
خۆڕاگر
(خۆ.)بارقۆل، بەپشوو، پشوودرێژ.-ی: پشوودرێژی
دامانگر
داوێنگر٬ دامانگیر
دامێنگر
داوێنگر٬ دامانگر
داڕووگر
ئەو کەسەی داڕووی لەبەری خۆی هەڵدەسووی.
داگر
داگیرکار٬ داگیرکەر
دڵگر
خۆشەویست، دڵکەش، دڵکێش، (باک.): بەشەنخووەش، نێوی ئافرەتانە، دیمەنی-: دیمەنی دڵکێش و خۆش
دێمگر
(باک.): قەڵەو، گووپن، ئاوساو،هەڵامساو
دەریاگر
جەردەی ناو دەریا.-ی:جەردەیەتی ناو دەریایە.
دەزگر
دەزبیران،پەڕۆی شتی گەرم پێگرتن،وردەواڵەی چەرچی.*
دەس لێهەڵگر
دەست لێ هەڵگر.-تن: دەستلێهەڵگرتن
دەس هەڵگر
(؟)
دەساگر(ئەردە.)
دەستەچیڵە،چاوکە،ئاگرگرە.
دەست بەسەرداگر
زەوتکار.
دەست هەڵگر
دەسهەلگر،وازهێنەر.
دەست پێوەگر
ئابۆرهال.
دەستگر
یارمەتیدەر،یاریکار،دەزگر.