تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گرم و هۆر
گرمەگرم و دەنگی زۆر.
گرماندن
دەنگی بەرزلێهاتن٬ دەنگی ڕووخانی خانوو و چیا و ئیتر. گرمەهاتنی تۆپ و تفەنگ.
گرمووڵە
گرمژە (هەورا.٬ باک.)
گەرمەژۆ٬ (بابا.) گەرمەژنە٬ (دەر.) گرمشت٬ (زەن.) گەرمشتە٬ گەرمژۆک٬ گەرمشک٬ ـــ دار: گەرمەژوو .
گرمۆچە
گرمۆڵەی لە قوڕ دروست دەکەن بە قۆچەقانیەکی تایبەتی ٬ کە کەوانە و ژێی پێ داوێژن.
گرمۆڵە
گرمۆچە٬ گرموولە٬ گردمۆلە٬ چتێکە خڕ و چکۆڵەبیت.
گرمە
دەنگی گەورە٬ لرمە٬ گرم٬ بلێچ٬ گۆڵە٬ ـــ ی تۆپ: لرمی تۆپ٬ ـــ گرم: گرمەی گەورەی بەدوویەکدا هاتوو٬ گۆڵە.
گرمەرۆ
سۆ٬ ئەستوورایی٬ یەغان٬ گژرە.
تێگرماندن
تووڕەبوون لە یەکێکی و هەڵشاخان بەسەریدا
سێگرمەکی
سێپێیی لەهەڵپەڕینێدا. لە کارو فەرمانێکی بەتەواوی گەرم و سەرگەرم بوون.
سەردوگرمکردن