تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرگەگرتن
خۆڕاگرتن لە ژێر بارێکی گراندا
بەسەرگرتنەوە
ووڵاخ یا ئاژاڵ و چتێکی تری دزراوە، کە بدۆزێتەوە، بەسەرگرتنەوەی پێدەڵێن، دیتنەوە، دۆزینەوە. تێهەڵچوونەوە لە کردار یا گوفتارێک لە نووکەوە بۆ تەواوکردنی وەکوو دەڵێن: قسەکە یا کارەکەم بەسەر گرتەوە
بەسەرەوگرتن
گرتنی پیاوێکی بێگانە بەسەر ژنێکە
تووکڵەوگرتن
تووێژگرتن
پەیدابوونی تووێژ لەسەر هەندێ چت. گرتنەوەی تووێژی چت
تگەگرتن
تێگرتن
دەنێوگرتن، لەنێونان. چووارچێوە لە دیوار گرتن. سەر لەخەنەگرتن، وێنە لە چووارچێوەگرتن، نیوەنمەک و ئیتر لە ئەندام گرتن و هتد. هاوێژتنی چتێک بۆ چتێکی تر
تەنگەگرتن
مەبەس لە دڵگیری یەکێکییە لە ووتار یا لە کرداری یەکێکی تر لەڕووی سووکییەوە دەگۆترێ
جووتگرتن
پێکگەیشتنی نێرەو مێیە
جوچکە لەناو گەڵگرتن(ئەردە)
مەبەس لە هەڵاتن و شکانێ و خۆشاردنەوەیە
جیهانگرتن
جێپێ هەڵگرتن
شووێن پێهەڵگرتن بۆ چتی دزیاری و تاوانکاری
جێگرتن
دامەزراندن، چەسپانی چتێک لە شووێنێکی. ئەم پیاوەتیەی، کە کردت جێی گرت
جێگرتنەوە
شووێنی یەکێکی زیندوو یا مردوو گرتنەوە
جێگەگرتن
جەنەگرتن
گڕووگرتن، مانگرتن
حەجامەتگرتن:
بەکەڵەشاخ خوێن لە لەش گرتن.