تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دانەگرتن
(باک.):بەگرتندان
داوێنگرتن
دامانگرتن٬ دەستەودامان بوون
داڕووگرتن
داگرتن
خووارەوهاووردن٬ دەست پێکرن٬ دەست بەلێدانکردن. –بە بەردان٬ بەردەباران کردن. هێنانەخووار٬ هانینە خووارێی چتێک لەبەرزییەوە. پەستاوتن٬ داپەستاوتن٬ پڕکردن. –ی بار: ئاخنینەوە و پڕ کردنی جەواڵ و چتی تر لە دان و چتی تر:بارەکەم داگرت. بەچەکان-:گوللە باران کردن. زۆربڵێی٬-بەقسان:واتا ئەوەندە چەنە لێدان میدانی ئاخۆتنی کەسی نەدات٬ درێژە بەقسەدان و سەرخستنە سەر.دروون٬دوورانن(لێواری جلک و ئیتر). دەورە-:دەورەگرتن٬ دەورەدان٬ هەموولاگرتن٬ سفت کردن٬ لێدان٬ کوتان٬ دەست بە لێدانکردن٬ دایگرت٬ زۆری لێدا:فیسارکەسی داگرت:واتە دەستی بە لێدانی کرد. پێ-:پێ لێ-:هەتەر کردن٬ لەسەر ڕۆیشتن٬ میچ لەسەر گرتن٬ بنارکردن٬ داپۆشین و داگیر کردنی چتێک بۆ چتێک:هەوور ئاسمانی داگرت٬ پڕکردن
دمگرتن
(کە.):کلک بڵند کردن، کلک هەڵگرتن(بۆ ووڵاخی بەرزە بە کار دەبرێت)
دوورگرتن
دڵهەڵگرتن
دەست بەسەرداگرتن
زەوتکردن،داگیرکردنی چتێک.
دەست لێهەڵگرتن
وازهێنان لەکارێک.
دەست پێوەگرتن
ئابۆری.
دەستهەڵگرتن
دەسهەڵگرتن،وازهێنان لەکردارێک یا گوفتارێک.
دەستگرتن
دەسگرتن،دەزگرۆیی،یاجڵەوگرتنی یەکێک،لەکارێک،کە پێی ئەسپێردرابێ.یارمەتی دان،یاریکاری کردن.
دەسڕاگرتن
دەسگرتن
دەقگرتن
باش نوشتانەوەی چتی قەدکراو بەچەشنێ، کە شووێنی دەقەکەی دیاربێ. نەگۆڕان و هەروەک خۆی مانەوە، نرخی گۆشت لەم مانگەدا دەقی گرتووە، واتە نەگۆڕاوە
دەمگرتن
زاربەستن، مەبەس لە ڕووشکان و کەم قسە کردنی بێ شەرمانە
دەورەگرتن
دەورگرتن، ئاخڵەدان، پارچە بەلێواری پێڵاواندا گرتن