تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جووتگرتن
پێکگەیشتنی نێرەو مێیە
جوچکە لەناو گەڵگرتن(ئەردە)
مەبەس لە هەڵاتن و شکانێ و خۆشاردنەوەیە
جیهانگرتن
گێتی گرتن
جێپێ هەڵگرتن
شووێن پێهەڵگرتن بۆ چتی دزیاری و تاوانکاری
جێگرتن
دامەزراندن، چەسپانی چتێک لە شووێنێکی. ئەم پیاوەتیەی، کە کردت جێی گرت
جێگەگرتن
جەنەگرتن
گڕووگرتن، مانگرتن
حەجامەتگرتن:
بەکەڵەشاخ خوێن لە لەش گرتن.
خوواگرتن
گرفتار بوونی کەسێک بە دەرد یا کار یان کارەساتێک لەلایەن خوداوە
خووگرتن
(ئەردە.): ڕاهاتن، هۆگربون، خۆگرتن، پارێزگاری، دەوڵەمەندبوون. فێ گرتن. بەستران، مەیین
خووێنگرتن
خووێنەخووایی. گرتنی خووێنە لە هەندێ ئەندام بە هۆی گووێزان،نەشتەر،کەڵەشاخ و زەروو و ئیستکان و ئیتر
خووەروەرگرتن
(فە.): ڕۆژگیران
خۆتێگرتن
خۆلە کار و بارۆ یا کێشەیەکە وەدان بۆسوود لێ وەرگرتنی
خۆداگرتن
خۆحەشاردان بۆبیستنی ئاخۆتنی ئهەم وئەو
خۆڕاگرتن
ددان بە خۆداگرتن لەبەرچتێکی ناخۆش
خۆگرتن
لە شووێنێکی پەنهان و نە دیودا خۆ گدتن بۆ بیستنی ئاخۆتنی ئەم و ئەو. خووە گرتن، تبتینی، پایەداری، خۆداری، پشوو درێژی. لە -: لە سەر خۆ پەیمانکردن، بەڵێندان، پەیماندان، بۆشەتل و نەمامان، گرسان.
خەوگرتن
سەردانی خەو لە یەکێک و خەواڵوو بوونی
دامانگرتن
داوێن گرتن
دامێنگرتن
داوێنگرتن٬ هەنابردنە بەرکەسێک
دان بەخۆداگرتن