تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باج لێگرتن
باج وەرگرتن، باجگیری، بە ناخونەک باج و چتێک لە چتێک وەرگرتن
باڵگرتن
باڵەوگرتن
بزەگرتن
بنەگرتن
دامەزران، جێ گرتن
بینگرتن
خولانەوهی هێندێ چت، چەند هەناسەیێکی دوورودرێژ. قوڕقوڕاگەی کەسێکی گرتن
بەئاگراگرتن
بەدەستگرتن
برێتییە لە چوونی مێرد بۆلای ژنی خۆی یەکەمین جار
بەرگرتن
بەرگەگرتن؛ ئەم بارگینە بۆ ئەو بارە قورسە بەرگە ناگرێ. پێشگرتن بۆ ئاوو گیان لەبەرە. پرژاندنی ترش و خووێ بە دەم و چاوی کەسێکیدا، کە ئاورەی گرتبێ، لە لایەن یەکێکەوە کە منداڵی بە ئاوور سووتابێ بۆ ئەمەی، کە چاک بێتەوە. هاتنەبەری دارو درەخت. ئاووس بوونی هەموو گیاندارێک تەنها ئافرەت نەبێ. بەربەستکردنی چتی ڕەنگ کراو. پێشگرتن، بەرهەڵستکردن
بەرگەگرتن
خۆڕاگرتن لە ژێر بارێکی گراندا
بەسەرەوگرتن
گرتنی پیاوێکی بێگانە بەسەر ژنێکە
تووکڵەوگرتن
تووێژگرتن
پەیدابوونی تووێژ لەسەر هەندێ چت. گرتنەوەی تووێژی چت
تگەگرتن
تۆتکەگرتن
ئارام گرتن، تووێتکە گرتن
تێگرتن
دەنێوگرتن، لەنێونان. چووارچێوە لە دیوار گرتن. سەر لەخەنەگرتن، وێنە لە چووارچێوەگرتن، نیوەنمەک و ئیتر لە ئەندام گرتن و هتد. هاوێژتنی چتێک بۆ چتێکی تر
تەنگەگرتن
مەبەس لە دڵگیری یەکێکییە لە ووتار یا لە کرداری یەکێکی تر لەڕووی سووکییەوە دەگۆترێ