تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاهەنگدار
شادیهێنەر._ی: شادمانی
ئاورنگدان
ترووسکانەوە، بریسکانەوە
ئەمەگدار
بەئەمەگ، پەیمان ڕاگر، پەیمان بەجێهێنەر، کەسێکە چاکەو پیاوەتی لەگەڵ کرابێ لە یادی بمێنێ و نەیخاتە پشت گووێانەوەو ددان بە چاکەی چاکاندا بنێ
ئەمەگداری
بانگدان
بانگەوازی، هەراڵەکردن، چڕین، دەنگ کردن. بە دەنگی بڵند کاتی نوێژ بە گووێی نووێژکەران هەڵێنان
برنگدان(ئەردە)
بەرهەنگدار
بەرەنگدار._ی: بەرەنگداری
بەگداشی
بەکتاشی. (ڕێبازی) بەکتاشی
تەنگدان(ئەردە)
پشتدانەوە، پشتیواندان(بە دیوارو ئیتر). تەنگەبەستن بۆ ووڵاخ. کوشین، گوشانن
جنگدان
جەرگدار
ئازا، بەجەرگ._ی: ئازایی
دەنگدار
بەناوبانگ، دەنگدێر، بە نێوبانگ، چتێکە دەنگی لێوەبێ.-ی:بەنێوبانگی، (باک.): شەپۆلی دەنگان، دەنگدایی، دەنگداری
دەنگدانەوە
دەردەنگ، ڕازە، دەنگڤەدان، شەپۆلدانەوەی دەنگ، زرینگانەوەی دەنگ، بڵاوبوونەوەی دەنگ و باسە بە جۆرێک کە گەلێ کەس گووێی لێ بێ. گەڕانەوەی دەنگ لە ناو چیا و ئەشکەوت و گەرماو و گومپەزاندا
دەنگدایرە
دەنگی دەفە و ساز و سەمتوور
سنگدانەپێشەوە
دڕدانە بە مرۆڤان و چوونە پێشەوە بۆ چتێک.
سووێندگدان
سەنگدادان
لاسەنگ بوونی چتێکی قوورس ئەولابارە سەنگس داداوە،ئەم دیوارە سەنگی داداوە.
سەنگدان
پاڵدان،پاڵ پێوەدان، بڕواپێ هاتن.
قانگدان
بە دووکەڵ و چتی تر خەفەکردن٬ جارێکی تریش قومار کردنەوە لەگەڵ یەکێکیدا کە دۆڕاندبێتی