تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کاڵەکەگا
(خۆ.): کاڵەی چەرمی گایە
کایەگا
جێگای کایە
کشتگا
کشتگه٬ شووێنی کشت و کاڵ
کوڵنجگا
(ئەردە.): ناوشان
کۆلیتگا
کۆگا
کۆمەڵێکی گەورەیە لە هەموو چتێکی ٬ ددوکانێکە هەموو جوورە چتێکی لێ دانرابێ.کۆگە٬ کۆڕ٬ ئەنجومەن. –ی چتی:کۆمەڵە٬ کۆما٬ ئەنبار٬ ئەمبار(عەنبار)
کۆگا بازی
(ئەردە.): جوورە یارییەکە چتێکی لە ژێر خۆڵیدا دەشارنەوە هەر کەسێکی دۆزیەوە دەیبا بۆ خۆی
کیرکەڵەگا (موک.)
کەڵە٬ (کۆ.) بێ ڕێ٬ چلە گیایەکە ڕەگی تووتن و هاروێ و تەماتەی پەیدادەبێ و ووشکی دەکات و لەنێوی دەیات.
کێرکەڵەگا (موک.)
(کۆ.) بێ ڕێ٬ گیایەکە لە لاسکی تووتنێ پەیدا دەبێ ٬ لەناوی دەبا.
کێرەکەڵەگا
کیرکەڵەگا.
کەمینگا
شووێنی خوتێدا حەشاردان٬ پەناگا
کەڵگا
(شووا.): گا٬ کەڵی گامێشان
کەڵەگا
کەڵەوەی جووت
گارنگا (باک.)
گەمەگا
شوێنی گەمە و ڕابواردن.
گەڕانگا٬ گەڕانگە
شوێنی گەڕان و سەیران.