تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ژینگاری
زیندەگانی٬ ژیانی بە کۆمەڵ
ژێردەرگانە
ژێردەرگا،دارەکەی بندەرگایە،کە گرێنەی لێ هەڵدەکەنرێ
ژەنگار
(باک.): ژەنگ. (هەورا.): خڵتەی مۆدنە و سەبیلە و قەننە و باسقەننەو.(یەز.)دووکەڵ.موورووەشین،جوورێکە لە زاخی شینکارەو بۆ زۆر چتان بە کاردەبرێ بەتایبەتی بۆ کرمی برینی ئاژاڵان. چیایەکی تەم و مژو دومانی لەسەربێ یا پێوەبێ-ی پێدەڵێن.ڕەنگێکە لە نێوانی زەرد و سوورو ڕەشی دایە، سەوزێکی تۆخە. نێوی شارۆچکەیەکیە
ژەنگاری
دانیشتووی ژەنگار.جوورە هەنجیرێکی باشە.
ژەنگاسن
گووراسن،تۆفاڵ
ژەنگاوی
زەنگارۆی،زەنگۆگرتی،ژەنگخوواردوو،کانێکە ژەنگی لێدابێ
ژەنگاڵ
دانە،دانەی فەرەنگ.زەنگاڵ،وەکوو کاڵە وایە لە پێ دەکرێ.بەلەک پێچ لە چەرمی و یا لە خوری و چتێکیتر.مووچ پێچ، مووس پێچ
ژەنگاڵی
جوورە هەنجیرێکی باشە، ڕەنگی ئاسمانی ،ئاوی
ڤێگالۆلۆ
(باک.): لە گۆرانیاندابەکاری دەبەن وەکوو دەلۆلۆ:دەلێلێ وایە
کارگای جۆڵایی
کارگەی جۆڵایی
کردگار
خودا٬ یەزدان٬ ئاهوراموزدا
کوڕینگان
(باک.): جوورە پاقلەیەکە
کۆترەگاپەل
کۆترێکی زۆر گورەیە لە لێڕەواراندا دەژی دوو دێخی سپی لەسەر باڵییە
کۆرنگان
(باک.): گیایەکە
کۆگادان
(ئەردە.): کۆکردنەوەی چت و کردنی بە کۆگا
کەرانبابگاو
کەرانباوگاو٬ بۆ جنێو بە کار دەبرێ
کەری ڕێژگاو
(بابا.):کەرێکە تەنها زەڕینی ەبێ و پەڕینی نەبێ بۆ وێنە بۆ کەسێکیش بەکاردەبرێ ٬ کەهەر قسەی هەبێ و کرداری نەبێ
کەوڕنگان
(زا.): جوورە دانەوێلەیێکە لە گرانیدا تێکەڵی گەنمی دەکرێ و دەخورێ
گاتەگات
(کە.)بە شل وناڕێکی وەڕێکەوتن.