تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سنگاناوی
سندان لێدروا،سنداناوی.
سنەگان(باک.)
ﺌیستیکان.
سگار
سیغار٬ جگەرە.
سیرەسەگانە
(سوور.)سیرەسەگ. سیرەبۆگەنە٬ سیرۆسەگ.(سوو.) سسیرۆکەسەگانە.
سیگار
سیغار٬ چگەرە.
سیگارد
جەخار٬ کێردی گەورە.
سێڕۆژگانە
خواردەمەنیەکە بەخێر بو مردوو دەکرێ دووای سێ ڕۆژ مردنی.
سێگاڤ
ناوی جوورە گەمەیەکییە.
سێگاڤی(باک.)
سێپێیی. جوورە هەڵپەڕینێکی کوردییە.
سەرانگایی
بەرایی٬ پێشایی٬ لەپێشدا٬ واژی دووانگاییە.
سەرهەنگافتن
دەست خستنە سەرسەر بۆگەورەیی و ڕێزگرتنی یەکێک.
سەرچنگانە
لەسەردەستان٬ بەڕێگایەدا ڕۆیشتن
سەرگاویلک(هەورا)
گیایەکی سەرلکهدارە وەکوو پیشۆک، بەڵام کەڵای کورتترە و دەخورێ.
سەرگاویگ(هەورا)
گیایەکی سەرلکدارە وەک پیفۆک وایە،بەڵام گەلآی ئەم کورتترە دەخورێ.
سەرگایینجە
سەرمژانکە
سەری ژێ هنگافتن
بۆلای چوون.
سەرینگان
لای سەرەوە، دژی پێ یینگان(هەو) بەردێک لەناو گۆرێچەدا دەکەوێتە لای سەرییەوە.
سەنگاتی(ئەردە)
سەنگایی،ئەندازە،بەرابەری.
سەنگاندن
هەڵسەنگاندن،کێشان.
سەنگانن(ئەردە)