تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گاو
مێخی ئاسنە دوو یا چەند پارچەی شکاوی پێ پێکەوە دەنرێتەوە. شەقاو٬ هەنگاو٬ فەردەیەک لە نێوڕاستێوە بە دوو قات کوژاندنەوە. (هەورا.) گا. کات٬ دەم٬ چاخ٬ لات٬ جێگایەکی سەختە یا سەکۆیەکی باریک لە جێگایانی سەختدا.
گاو گەردوون
قووربانی ٬پێشبار٬ پێناو٬ خۆکردنەـــ : خۆ بەختکردن.
شتر گاوپڵنگ
ووشترگاوپڵنگ (زرافە). تاریک، دژ.
گاواسن
گاوانە
گاوبار (کە.)
کەوتنە سەر تەنیشتی زورانبار.
گاور
فەلە٬ دیان٬ (هەورا.) بەدڕا٬ بوونە ـــ : هەڵگەڕانەوە٬ سەرکێشی .
گاورمەجار(باک.)
جوورە تفەنگێکی بە بەردی کاردەکات.
گاوری سەرکۆ
ئەو کوردە زەردەشتیانە بوون٬ کە مووسڵمان نەبوون و پاڵیان وەچیایاندانا٬ لە دوواییدا لە داخان بوونە فەلە.
گاوولێش (کۆ.)
تێکهەڵاویتن٬ تێکەڵاوی.
گاوێ (هەورا.)
گاوەشە
مەشکەی گەوره٬ مەشکەی گاوس٬ کاسەی گەورە٬ هەموو جوورە قاپێکە فراوان و گەورە.
گاوەناس
لوویەکی ژێر پێستە و لە خووارەوەی گەردنی پەیدا دەبێ.
ئەنگاوتە
دەردی کوتووپڕی، لە کاتی تووککردنێدا دەڵێن: یاخووا_ت لێدا، ئەنگاوتە لە گۆی دڵی دا. ئەنگاوتن: لەنیشاندان، خرچاندن، خچاندن، خیچاندن، هەنگاوتن، ئەنگافتن، هنگافتن، لێدان،(هەورا)پێکان، پێکاندن، چتێک لە چتێکیتر بدرێ و ئازاری بدات یا زامداری بکات. پێروو ئەنگووت: کۆهەڵات، گەلاوێژ ئەنگووت: گەلاوێژ هەڵات، نێری خۆی ئەنگووتووە: نێری خۆی ناسیوە
بەرگاویلکە
تفەنگاوێژ
بە تفەنگی تەقەکار(تەقەکەر)، تفەنگ تەقێن. ماوەی هاوێژتنی گوللەیە بە تفەنگ. لێرەوە تا باداوه_ێکە
تینگاوتینگ
ئاووس، تولپڕ._هاتن: ئاووسبوون، تۆلپڕبوون
تەنگاوتیلکە
(هەورا) تەنگەتیلکە، تەنگەوتیلە. (خۆ) تەنگ و تێلەکە. تەنگەیەکە لەسەر بارو سەربار یا کۆڵەوە ببەسترێ
جەرگاووس
دەهری، تووڕە، تەنگە تاو، وەڕەز._ی: دەهرێتی، تووڕەیی، دەردێکە جەرگی مرۆی ئاووس دەکات بە هۆی نۆبەتێی کۆن و کەوتوویی و سەرماو گەلێ هۆی تر، ئاوی گەڵابی، کە لە ئاویدا خووسابێ بۆ ئازاری جیگەرو سیی و لێدانی دڵ و دەردی سینگ و سل زۆر باشە، گولی پنگیش بە ئاوەوە بکوڵێ بۆ جەرگی ئاوس، کە لەسەرماوەبێ باشە
جەنگاوەر
شەڕانی، شەڕکەر، شەڕفرۆش. جەنگانی، جەنگکار، (جەنگ کەر)، نێوی نێرینانە._ی: شەڕکەری، (هەورا) جەنگانی
درگاوان
سەرگاویلک(هەورا)
گیایەکی سەرلکهدارە وەکوو پیشۆک، بەڵام کەڵای کورتترە و دەخورێ.
سەرگاویگ(هەورا)
گیایەکی سەرلکدارە وەک پیفۆک وایە،بەڵام گەلآی ئەم کورتترە دەخورێ.
شووانەوگاوا (هەورا.)
قنگاوڵە
دووپەلە٬ گیایەکی بەهارییە سووردەکرێتەوە بۆ ڕەوانی دەخورێت٬ کەمێک بەرز دەبێتەوە گەڵاشی وەهی بی دەچێ
مانگاوێ
(هەورا.): مانگا
هنگاوڤی(باک.)
هنگافن٬ئەودەمی.
هەندیگاوێ (خۆ.٬ ڕەوا.)
ئێستا٬ وێستا٬ هەوکە٬ هەنووکە. (ڕەوا.) هەندیگایی.
هەنگاوتن
هەنگاوێ
چنگاووڵ(ئەردە)
چەمۆڵە، پووچک، پووکاوول
چنگاوێژ