تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕزگار
قوتار، دەرباز، تیلە، ئازاد، ڕەها، گیاندارێکه لەچورتمێک ڕزگار بووبێ. –بوون: نەفدین، قوتار بوون، بەرشین، پەڕینەوە، لە کۆڵ بوونەوە، فەلتین، دەرچوون، دەربازبوون، وەسەرکەوتن، -کردن: قوتار کردن، پەراندنەوە، راپەڕاندن، دەربازکردن، فەلتاندن، ئەفراندن، لەکۆڵکردنەوە. خۆ-کردن: ڤەرسین
ڕستگار
ڕزگار.- بوون:ڕزگار بوون.- ی :رزگاری.
ڕستگار
ڕزگار.- بوون:ڕزگار بوون.- ی :رزگاری.
ڕسگار
(ئە ردە.) ڕزگار، ئازاد.-کردن:ڕزگار کردن،ئازاد کردن.-ی:ڕزگاری، ئازادی
ڕسگار
(ئه رده.) ڕزگار، ئازاد.-کردن:ڕزگار کردن،ئازاد کردن.-ی:ڕزگاری، ئازادی
ڕۆزگار
(هەورا.)ڕۆژگار.
ڕەنگار
کەندەسمه
ژەنگار
(باک.): ژەنگ. (هەورا.): خڵتەی مۆدنە و سەبیلە و قەننە و باسقەننەو.(یەز.)دووکەڵ.موورووەشین،جوورێکە لە زاخی شینکارەو بۆ زۆر چتان بە کاردەبرێ بەتایبەتی بۆ کرمی برینی ئاژاڵان. چیایەکی تەم و مژو دومانی لەسەربێ یا پێوەبێ-ی پێدەڵێن.ڕەنگێکە لە نێوانی زەرد و سوورو ڕەشی دایە، سەوزێکی تۆخە. نێوی شارۆچکەیەکیە
کردگار
خودا٬ یەزدان٬ ئاهوراموزدا
گارەگار
گارکەگارک٬ قازەقاز٬ قرازەقرازە٬ دۆقەدۆقی مامرییە٬ کە هاتبێتەهێلکە٬ دەنگی مریشکییە لە دەمی هێلکە کردنیدا.
گانگار
یادگار
(باک.) بیرهاتی٬ سەربۆری.