تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕگاری خووازتن
ڕەنگاره
(کۆ.، خۆ.): باڵندەیێکی زەرد و کەسکە بەقەدێم ڕێشۆڵەیه کیه بەڵان باریکترە و مێش هەنگووینی دەخووا و هەموو جوورە مێشێکی تریش
ژینگاری
زیندەگانی٬ ژیانی بە کۆمەڵ
ژەنگاری
دانیشتووی ژەنگار.جوورە هەنجیرێکی باشە.
گارکەگارک(کە.)
گارگار.
گارگارە (کە.)
بڕبڕەی پشتی.
گارەگارکردن
گاڵەگاڵی منداڵی ساوا٬ شەڕەقسە٬ دەمەقاڵە.
ئافەریدگار
ئامۆژگار
ڕامشگەر، مۆژیار، بەردەڤک، پەنددادەر، ئامۆژیار، مۆچیار، ئامۆژار
ئێجگار
بڕوانە: ئێگجار
ئەوگار(ئەردە)
پەرێشان، گرفتار، بریندار، دڵبریندار
باگار(باک)
چووار ناڵە، غاردانی ووڵاخی بەرزە بە چووار ناڵە
بگار(جا)
ڕەووز، ڕیواز، گوزەرگا، بووار، شووێنێکە لە ئاودا، کە تەنک بێ و بتوانی لێی بپەڕیەوە._م نادا: بووارم نادات
بێ بگار(ئەردە)
بێگار
سۆخرە، فەزحە، (باک) جزار. کارێکە بە زۆرداری بە کەسێکی بکر ێت بە بێ ماف و کاڵەدرانەو پارە، زۆرو ستەم._چی: کەسێکە بە بێگار کاری پێ بکەن._ی: بێگارکردن بە خەڵک، کارێکە بە بێگار بە خەڵکی بکرێ
بەرنگار
گژ، ئاوڕیش._بوون: بەگژ داچوون، ئاوڕیشبوون._ی یەکتری بوون: پێکهەڵپڕژان، دەست ئاڤێتن هەڤ، بەگژ یەکتریدا هاتن
بەرەنگار
وەگژ، ئاوڕیش، دووچار._بوون: بەرنگاربوون، دووچاربوون، دووچارهاتن، دەگژڕاهاتن، ئاوڕیش بوون. (کە)_ی: پاڵوو
تڕگار
(زرا.، بار) قابی مس، ئامان، (ڕەوا) بادی. (خۆ) بادیلە
خنگار
(باک.): هاڕین، وورد کردن، -بوون:هاڕڕان، ووردکران،-کردن:هاڕین ، وورد کردن
خووازگار
خوواز، خوواستگار، ویستەر، بخوواز.-ی:داخووازی،ویستن، خووازبێنی
خوواوەندگار
خوداوەندگار،پەروەردگار، خودا، خوڵا
زنگار
(باک.): ژەنگ، زنجار، -ی (باک.): زەردی ڕەنگ تەڵخ
زگار
(لو.):هەرەوەزکردنە بۆ تووتن شکاندنەوە یا چنینەوەی میوە لە ژێر دارەکەیدا یا تووتن چاندن و پەمۆ و ئیتر
زەنگار
(ئەردە.): ژەنگاڵ، زاخی سەوز، جەوهەری گۆگرد
زەڕنیگار
(هەورا.): بەزێڕ نەخشاو
سازگار
لەبار٬ ڕەوا٬ بژوون٬ نەرمەنیشک٬ هێژا٬ ئاووهەوایێکە سووک بێ و لە ئەندام بکەوێ.-ی:بژوونی٬ کێسی٬ سووکی و خۆشی ئاوو هەوای شووێنێکییە وەکوو کوردستان وابێ