تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەتکەبزانە(دەر)
دەنکی بەری داری کڕاتییە، دەنکی بەری داری کەژۆکێیە
تەرسەکەر(بابا)
بڕوانە: تەرسەقول
تەرسەکەڵ(شا)
تەرکەخەم
گووێ نەدەر، بێ خەم
تەرکەخەمی
خستنە پشتگووێ، دانە پشتگووێ، (باک) کاسوولی کردن
تەرکەز(لو)
حەیزەرانی ڕمبییە. تەرگەز
تەریقکەرەوە
ڕووشکێن، ترشکێن، بەخۆدا شکێنەوە
تەشکەبەڕە
پارچە بەڕەیێکی تەسک و گچکەیە. (دەر) تەشکەوەرە. (باد) تاییژ. (باک) تەژک، تێژ. ووتەیەکیشە نووسراوی دوورو درێژی پێ وێ دەچووێنرێ کاتێکی، کە لەسەر قاقەزی گەورە نووسرابێ، فیسارەکەس _یەکی نووسیوە
تەشکەڵ(کۆ)
تەشی هەڵکەر
دوو دارە هەر یەکەی کونێکی تێدایە ئەمسەرەوسەری تەشی پێدا دەکرێ و ڕێسراوی لەسەر هەڵدەکرێ
تەقەتێکەوتن
هەڵاتنی دانیشتووان و چۆل بوونی شووێنێک: دەڵێن بازاڕ تەقەی تێکەوت: واتە هەموو کەس هەڵاتن و چۆل بوو. نەمان و بڕانی شیر لە مەمک یان لە گووانی ئاژاڵ و ماڵاتان: مانگاکە تەقەی تێکەوت: واتە شیری نەما
تەقەداکەوتن
پەیدابوونی تەقە لە چەند لایەکەوە. قسەی ڕەقە، کە لە نێوانی چەند کەسێکیدا ڕوودەدات
تەقەکەر
تفەنگ ئاوێژ. چەک ئاووردەر
تەماشاکەر
تەماشاکار._ی: چاودێری، ڕامان، تەماشاکردن
تەماشاکەردەی(هەورا)
تەنکەزێو(موک)
جوورە چەک و خشڵێکی ئافرەتانە، لەوانەیە ناوی جوورە چەکێکی بووبێ
تەنکەچی(هەورا)
تەنکەکردن
شاشکردنی شینایی پڕ بە هەڵکێشانی لقی ناو بەناو بۆ ئەوەی شەتڵ یا دارەکان باش گەورە بن
تەنگەتیکەدان
تووڕەو سەرگەرمی کردن
تەنگەوکەرە(ئەردە)
دەرمانێکە ژنان بۆ تەنگکردنەوەی ئەندامی شەرمیان بەکاری دەبەن