تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسکەنە(بابا)
مەکارە، ئاسنێکی دەم تیژە دارتاشان داری پێ هەڵدەکەنن یا قوڵی دەکەن
ئەشکەر(باک)
ئەشکەفت
ئەشکەفتە(ڕەوا)
ئەشکەفک(باد)
شکەفک، تەبەک هی دارە بۆ هەویری
ئەشکەلک
سوواڵەت، پارچە سوواڵەتێکە زبڵ و چتی پێ فڕێدەدرێ، ئەشکەولەت
ئەشکەمدوڕیدە
شکەمدوڕیدە
ئەشکەنجە
جەڕومەنگەنەی بەرگسازان، ئازار، تاڵاو، چەرمەسەری
ئەشکەنجە(ئەردە)
ئەشکەنە(باک)
چێشتێکە بە گەنمی لێدەنرێ
ئەشکەو(خۆ.، دز.، شن.، بار)
تەبەکی داری هەویری
ئەشکەوت
کۆڤ، کوونرەخ، زایەند، غولۆلیف، غار، خار، زاخوور، کاو،(دەر)کەووڕ،(کە.، هەورا)شکەفت، کەوڕک، مەڕ، ئەشکەوتێکی زستانێ تێیدا دادەنیشن پێی دەڵێن زڤنگ
ئەشکەولەت
بڕوانە: ئەشکەلەک
ئەشکەپووز
گووگە، دێوەزمە، ووشەیێکە بۆ ترساندنی منداڵان بەکار دەبرێ دەڵێن:_ بیگرە، یا مەچۆ وێ_ی لێیە
ئەشکەپۆمی(هەورا)
ئەشکەڵە
قوڵفەکانی دەوارە، کە تێکدەخرێن و داریان لێ قایم دەکرێ و لێک دەبەسترێن، جێوجەڵە، ئەشکەنجە، دارێکی باریکی بەقەد پەنجەیە ووڵاخانی پێ جەلە دەکەن
ئەشکەڵە
ئەنتیکەخانە
شووێنی کەل و پەلی کۆنینە
ئەوکەسە
ئەیقەدکەسسێ(ڕەوا)
بڕوانە: ئەیڕۆ