تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەڵەشێر
کەڵەشێرباز
کەسێکە حەزی لە شەڕە کەڵەبابێ بکات.-ی: حەز لە شەڕە کەڵەبابێ کردن٬ شەڕە کەڵەشێر کردن
کەڵەشێرپێغەمبەر
کەڵەشێرەجەنگی
(ئەردە.): کەڵەشێر بازی٬ شەڕە کەڵەباب
کەڵەشە
(باد.):کەڵەباب
کەڵەفندە
باڵندەیێکی زۆر گچکەیە ڕەنگی بۆرێکە بە قاوەیی دەڕوانێ دوو جوورە دەنگی هەیە هەر لە ناو پەرژینی باخچاندا دەژی
کەڵەلا
کەسێکە برینێکی گەورەی بەجەستەیەوەبێ٬ بریندار
کەڵەلان
(ئەردە.): بەرموغارە و بن کاچ جێگای نوستن و حاوانەوەی کەڵەکێوییه٬ غار٬ ئەشکەوت
کەڵەماسی
کەڵەمستانێ
گەمەیەکی منداڵانەیە
کەڵەموست
قامکەگەورە
کەڵەمێر
پیاوی دەمڕاستی ئازای دەرهاتوو
کەڵەمێردو
شامێروو٬ کەڵەمۆری٬ مێروولەی گەورەی لۆقن
کەڵەمێروو
مێرووی زەلام
کەڵەمێش
(زا.): مێشوولە
کەڵەمە
ڕووشه٬ کیش٬ کارەسات. چەڵەمە٬ چاتڵە٬ چاڵمە.(جا.):کەڵەرە٬ دارە بەڕوویەکی چەماوەوەیە لە ملی گایان دەکرێت ٬ کڵاوەی جووتی ئەو دارە چەمبەرەیە بە نیرەوەیە دەخرێتە ملی گاجووتانەوە٬ دارکڵاوە
کەڵەمەشکێن
یاخی٬ سەرپێچ٬ ملهوڕ
کەڵەمەکردن
کەڵەوە لە ملی گاجووت کردن٬ مەبەست لە ژێردەستکردنی گیانداریشە
کەڵەن
کەڵەم٬ چەڵەم٬ چەقەمە٬ تۆقی ملی سەگی یا گای
کەڵەندۆ
(باک.):داس