تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەپەر
(کە.): پیاوی بێ ددان یا ددانی پێشەوەی نەمابێ. تەنبەڵ٬ سست٬ کەودەن
کەپەز
(باک.):تەپە٬ گرد
کەپەزە
(کە.): ئێسک گران
کەپەلەک
کەپەلەکی
(زا.): مەڕێکە٬ کە مافەتە لێی دابێ
کەپەنک
بڕوانە:کەپەنەک
کەپەنکە
(موک.): بە گوڵی دەغڵی دەڵێن٬ کە خۆی گرتبێ و لە نێو کیفیدابێ
کەپەنە
(باک.):کەپەنەک
کەپەنەک
کەپەنە٬ فەرەجی٬ قاپووت٬ فەرەنچی٬ فەرەجی لەگەڵ قاپووت جیاوازییان ئەوەیە قۆڵی نیی٬ بەڵان دوو گوێچکەی هەیە ٬ کۆچەروو شووان و گاوان و جووتێران لەبەری دەکەن لە بەر بارانە و بەفروسەرما
کەپەنەکداڵ
(کە.ڕۆژ.): لاشەخۆرە٬ کەرگەز٬ داڵاش
کەپەک
کێم خیت٬ سۆس٬ (شەبە.ڕۆژ)پنس٬ سۆ تیکوڵی گەنم و جۆ و دانەوێڵەی هاڕدراو٬ کە بە دابێژتن گیرابێ سەرکۆتەڵی ئاردی دابێژراوە
کەپەکەپ
مرۆی بێ ددانه٬ کە باخووێ٬ فڵتەفڵت
کەچ
(باک.):کچ٬ شەفتوور٬ کل٬ خووار٬ گێڕ٬ لار٬ کەل٬ ناڕاست٬ چەفت٬ نیل. خووێل: ملێت خۆ خووێلکردن: ملی خۆ خووار کردن٬ لاڕێ٬ کەچڕۆ
کەچانی
(باک.):کچێنی٬ تەمەنی کچی جحێڵ
کەچایی
ئاستی خووارایی و کەچی چتی
کەچبانوو
کەچخووال
(باک.):کچی خال
کەچلۆک
(باک.):کچی پازدە ساڵە
کەچمام
(باک.):کچی مام
کەچمیر
(باک.):کچی شای