تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەنای
(هەورا.): هەڵکەندن
کەند
(هەورا.): دەستە. ئاووڕ٬ ئاڤدڕگ٬ سیو٬ خڕ٬ چق٬ کۆرتاڵ٬ کەنداڵ٬ کەندەڵان٬ (کە.):کەن
کەنداو
شووێنێکە لە قەراخ دەریا ٬ کە ئاو دایدڕیبێ و ماوەیەک چووبێتە ناوەوە٬ کەنناو
کەنداڵ
قووڵکە٬ چاڵ٬ قۆرت٬ کەند٬ کەناڵ٬ کەن٬ دیرگە٬ کەندەڵان٬ کەنەڵان٬ زەوی و جێگایانی بڵندە لە قەراخ ئاوان٬ تەپۆڵکە.(باد.):گێژ.
کەندر
(کە.): شریت٬ کندر٬ کز٬ دەزوو٬ تیرە
کەندن
هەڵکەندن٬ تڕیا فس کردن
کەندوو
(بڵ.):ئووسره٬ کووار٬ کوواره٬ کەنۆکە٬ (کە.):کەنوو٬ چتێکی بۆشی بەرزی گەورەی پێچکدارە وەکو ژوورێکی چکۆڵە لە قوڕ دروست دەکرێ بۆ دەغڵ و دان تێکردن. کەندووی مێشهەنگووینی:خڵێف٬ گۆرز٬ دووبەرەی هەنگووین
کەندڕ
کندڕ٬ کز٬ بوودڕێکە لەزەوی٬ کە ئاو دای دڕیبێ
کەندۆ
(باڵەک.):پارگووێز٬ (شەق.ڕەوا.):کۆندۆ٬ مانگای ئەستیوور و قسره٬ کە هێشتا ووشکی نەکردبێ
کەندیر
کەندیل
(باک.): گوریس
کەندەسمە
(کە.):گەنەسمە٬ (ڕۆژ.):خەنجەرباڵا٬ (ڕەوا.):ڕەنگەڕژە٬ (خۆ.):گڕگاڵە٬ ڕەنگاڵە٬ (باد.دەر.):قاشقاژە.):ڕەنگارە٬ باڵندەیێکە لە ڕیشۆڵە گەورەترە هەر لەناو قەدی کەنداڵ هێلانەی دەکات.
کەندەمار
کەندەک
خەندەک٬ چاڵ و قۆرت
کەندەڵان
کەنەڵان٬ کەند٬ قەد پاڵێکە ئاو دایدڕیبێ وەکو دیوار ڕاست ڕاوەستابێ
کەنراوە
ئاژاڵێکە٬ کەقەڵەو بووبێ
کەنس
(ئەردە.): ڕژدو چرووکی.
کەنشتە
کەنیشته٬ پەرستنگای جوولەکانە
کەنف
(باک.): ئاودەست٬ ئەدەبخانە
کەنن
(کە.): پێست داڕنین٬ تڕکەندن. (ئەردە.): هەڵکێشان. داکەندن (بۆ جل و بەرگ.) . پێکەنین٬ چنینی بەری میوەوشینایی. (ئەردە.): هەڵکەندن