تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەسناو
کەسنەدار
چتی نایاب٬ کە کەس نەیبینێ
کەسپ
کۆسپه٬ قوڕەپەستی سەربان٬ لەسەر قامیش و زەلەوە
کەسک
سەووز٬ سەوزایی
کەسک وسوور
پەلکەزێڕینە٬ کۆلکەزێڕینە
کەسکان
قەزوانە٬ کە لە داری بنێشتی پەیدادەبێ
کەسکاو
(هەو.):سڵقاو٬ سڵقێکە٬ کە لە ناو دۆڵا کوترابێ بۆ ناو چێشتی سڵقاو
کەسکایی
سەوزایی٬ شیناوەردی
کەسکون
کەسکوون٬ توند٬ تیژ
کەسکوون
(ئەردە.): خواردەمەنی توند و تیژە وک سرکه٬ کاری٬ کوژندە
کەسکین
ڕەگی کەسک٬ کەسکوون
کەسکە
(کۆ.):کوڕانی٬ کچ یا ژنێکە کوڕانی بێ٬ ئافرەتی بێ شەرم
کەسکە
(باک.):ڕەنگی کەسک
کەسکەسۆر
(باک.):کۆلکەزێڕینە
کەسی
یەک کەسی٬ ئەم دۆشەگە دووکەسییه٬ ئەم جاجمە یەک کەسییە.
کەسیتر
کەسیدی٬ کەسیدیکه٬ یەکێکی کە٬ سێیەمین
کەسیرە
(باک.):خراپ٬ -کرن: خراپکردن٬ سڕ٬ سەرمابردوو٬ گیاندارێکە لەسەرمان کوورووژم هەڵاتبێ.-بوون: کرژهەڵاتن لە سەرمان
کەسێ
(هەو.):ئەیڕۆ٬ وەیڕۆ٬ ئەی قەدکەسێ
کەسەبە
کسمکارگەل٬ پیشەوەرگەل