تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کوتەکەلەکە
کودوولیفکە
لیفک٬ کدوولیفکە
کورتەکەڵەکە
چۆلایی ئاستی کەلەکە
کورکە
قیتکه٬ بالۆکه٬ نووکه٬ نووکەنووک٬ گریانی منداڵانە بە نووکەنووکەوە٬ دەنگی گریانی هێواشە.دەنگێکە لە ووڵاخی بەرزەی یەکسمەوە دێ لە کاتێکا٬ کە دەمی ئالیکی هاتبێ. لووشکەلووشک و لێوەلەرەی چارەوێیە بۆ ئالیک
کوزبڕکە
قوزبڕکە٬ مڵه٬ هووله٬ داعبایەکی درێژی بەقەد بەڕووی دەبێ دەفڕێ و باڵدارە رەنگیشی وەکوو بەڕووه٬ مۆورکارە مێملی جۆگەیە هەمیشە مێملی شیناتییە ڕەگ و شاڕەگەکەی دەردێنی و ووشکی دەکات.
کولانچکە
کڵاورۆژنە.
کولانکە
رۆچنە٬ کولینک٬ کڵاورۆژنە.
کولاوکە
کوللھ مسکە
جوورە کوللھ یێکی ووردە گەنم و جۆی دەخووا.
کونجرکە
کونجرە٬ هەلقورینجاندن.
کونووچکە
کووزرەکە (باڵە.)
برینی چاویلکەیە.
کوولەکە
(هەو.) کدوو٬ کودی٬ کوولەکێ ٬ کولندر٬ (باد.) کوندک٬ کریتی٬ قوندک٬ (شەم.) کولند٬ (ڕەوا.) کەدوو٬ (بار.) کوندڕ٬ بە پیشاوی بەیانی بخورێ لە خورێنی کرمی پێ فڕێدەدرێ. لەـــ ی تەڕیش داناویان نەماو.
کوولەکە دەروێشی
جوورە کوولەکەیەکی بنجڕی ملباریکە دەروێشان ڕۆنی سوواڵی تێدەکەن٬ گیایەکیشە لە نێوەدەغڵی دەڕوێ بەرێکی وەکوو کوولەکەی دەگرێ بەڵام ئەم ووردە.
کووژەکە
دوگمەیەکی شینە بۆجووانی لەسەرشانی منداڵان دەدروێ٬ (هەو.). لەپکە.
کووکە (دزە.)
دەرێکی مریشکانە (ڕەوا.٬ خۆ.) بۆ دەرکردنی کەڵەباب بەکاردەبرێ دەڵێن کووکەکووکە(باک.) رەحەتی ٬ (کۆ.) بێ چاوەڕوو٬ بێ ئابڕوو٬ بێ شەرم٬ ئاوری بنکایە٬ (هەورا.) کۆخە٬ هەوار ئاژاوەیێکە بەهۆی چتێکی ناشیرینەوە ڕووبدات٬ قووقەی کەڵەشێر.
کووێشکە (هەو.)
کووێکە (دەر.)
کوچک تانکە
بەردی هەستەشکێن٬ سەنگی هەستە
کوچکە
سێ بەردە لە جیاتی سێ پایە لە ژێر مەنجەڵ و دیزە و ئیتر دادەنرێت.-بەرد:سێکوچکە.-ڕەش:بەردەڕەشە.-هەسان:بەردهەسان٬ -بنەڕەت:خەرسەنگ٬ بەردی بنە ڕەتی