تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چۆڕکە
جێگایەکە ئاوی لێ بچۆڕێتەوە
چیتۆکە(باد)
چتی خراپ و کەم نرخ
چیلکە
داری باریکی سووتاندنێ
چیلکە
ووردە داری باریکی ووشکی تووپۆپی دارانە بۆ سووتاندنێ، چووکڵ، چووکڵە، هزرۆک، چیکڵە، چیڵک، داری سووتاندنێ
چینچکە
چیچکە(شن.، ڕەوا)
بەڵگەی گووێچکەیە، شلکەکەی خووارەوەی گووێیە، نەرمایی گووێچکە. (کۆ) وورتکەنان، چینچک._کردن: کەمە دانیشتنێکە بە سەر چیچکانەوە
چیڕۆکە
چێشکە
چەشکە._کردن: چەشکەکردن
چێژکە
چێکە(هەورا)
چەشکە
چەقچەقۆکە
شەیتانۆکە، ئێسکێکە وە کەشکۆڵی دەچی بەقەد گووێزێکی گچکە دەبێ لە چۆڵی زیندەوارێکی لەناو دایە، چەقچەقۆک. (کۆ) گیایەکە گەزێک بڵندتر دەبێ گوڵی شین دێنێ وەهی حاجیلەی دەچێ، بە سووتاوی لەگەڵ ڕۆنی بۆ ئاورەو بیرۆ زۆر باشە. (باک) چەقچەقە، چەقچەقەکەی ئاشی، کە بە گەرووی ئاسنی گرێ دەدەن دەخڵی پێدا دێتە خووار، کە وە بەردی ئاشەکە بکەوێ بۆیە چەقچەقەی پێدەڵێن
چەقچەقە بەرگاویلکە
باڵندەیێکی چکۆڵەیە هەر چەقەچەقیەتی و لەگەڵ جووتێران بەناو خەتاندا دەگەڕێ
چەناکە
چەنسووتەکە
چێشتێکە لە ترخێنەی ووشک و ساوار یا برنج دروست دەکرێ
چەورۆکە(کۆ)
باڵندەیێکە وە پەڕەسلێرکەی دەچی(تەیرەن ئەبابیلە). دەسرۆکەی گچکە. گیایەکی بەهارییە گەڵایەکانی بە سەر زەویدا پان دەبێتەوە، نێرکێکی دڕوواوی دەردەکات بە پاک کراوی دەخورێ، گەڵایەکانی ووردن و گوڵێکی دەگرێ تۆوێکی ووردی تێدایە، وەکوو وێنجە دەدرێ بە ماڵات و ئاژاڵان، (هەر) چەورە، (خۆ) چەورک
چەوورکە
گیابەرخۆڵە، چەورەبی
چەپکە(بابا.، فە)
چەپکە گوڵ و گیاو ئیتر، دەسک، دەسکە گوڵ و ئیتر، باقەی دەغڵ و گژو گیا
چەکە(کۆ)
پارچە پینەیەکە، کە لە لایەکی ژێر پانیە بدرێ نەک لە تەواوی. پشتەکەواو ئیتر. (ڕۆژ) کوتکی هەللاجی. (موک) ماشەری ئاوریشمی. (شار) مرۆی ڕووتەڵەو نابووت
چەڵاکە
قەڵانگ، دارێکی درێژە، سەرەکەی قولاپەدارە بۆ هەنار لێکردنەوەو میوەی تر بەکار دەبرێ. چەڵاک