تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵگیڕکە
وەرگیڕکە٬ منداڵێکە کەم کەمە کاری پێ بکرێ.
هەڵەکە
وارۆکە
(هەورا.): بەری چکۆله٬ باڕۆکە
ورتکە
وردە پارچەی نان٬ کوورتەل٬ (گەر.): چنک چنک٬ (شن.): چنک. (هەورا.): ڕیزەنان٬ چیچکه٬ چینچک٬ وردەی نانی و یا ئی هەر چتێکی بێ٬ هوورکە
وشترخۆرکە
گیایەکە وشتر دەیخوا و ڕەگەکەی زۆر شیرینه٬ کە وشک بوو دەبێتە دڕک
ووردکە
وورتکە
وورکە
(کووک.): زێ٬ چۆمی گەورە
ووشکە
(ڕۆژ.): نەخۆشییەکی ئاژاڵانە تووکەکەی دەوەرێنێ. پارەی بەدەستی دراو
وڵکە
(هەورا.): قاو٬ (کە.): وەڵگە٬ خاک
وێرەکە
بڕوانە: وێرەگا
وێزەگیایەکە
چەگەنێکی پاک کراو و بێ گەڵایە٬ بۆ حەسیری باشە
وەرسەگیایەکە
(فە.): هێزی لەش نیشاندان٬ ژیمناستیک. –کردن: وەرزانەوە کردن
وەروانکە
(هەورا.): بەروانکە
وەرگێڕزکە
منداڵێکە کاری پێبکرێ لەبەردەستان٬ وروپڕک٬ هەڵگێڕکە
وەشارکە
حەشارگه٬ شاردنگە٬ سەنگەر٬ سیپە
وەچکە
(دەر.): بەچکه٬ بێچوو٬ منداڵ
وەڵەکە
(باڵە.): (شار.) وردەوەڵ٬ هەڵاش٬ ئەو وردە دارانەیە٬ کە لە سەر ئاڵووداران دادەنرێ
پارکە
پار، پارەکە، ساڵی پار
پارەکە
پاقلانچکە
گیایەکی بەهارییە گەڵایەکی درێژی بڕکەبڕکەی هەیە، بەرێکی سووری وورد دەگرێ و زۆریش ڕەوانە