تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەڵاقووچکە
قووچکەیێکی بڵندە و قووچەکێکی بەرزە وەکوو قەڵایێکی قووچ و قیتە
قەڵاکە
لاترییکە (هەورا.٬ کۆ.)
خۆلادان ٬ خۆکڵاکردن.
لارکە
خوارە٬ چەماوە٬ لە لار بوونەوەت.
لاشەویلکە
(زا.):لاشەویلاکە
لامەمکە
مکیک(لامژ)٬ کەسێکە منداڵێکی خەڵکیش لە گەڵ ئی خۆی شیر بدات
لاکۆشکە
لاکە
جوولانێکی زۆر بەهێزە بۆ نەخۆش و برینداران بەکاردەبرێ: لاکەی سەری دێ٬ دەنگی دڵ
لخاوەڕکە
لغاوبڕکە
لفکە
لووفک٬ (دزە.هەو.):لییفکه٬لییفکەی گەرماوێ٬ لییڤه٬ (هەو.):لکی شەدەو جامەدانییە کە بەر دەدرێتەوە
لنگەفڕکە
لنگەفڕێ٬ لنگە فرتێ
لووتکە
پڕۆم٬ (شار.):بلۆسک٬ (کۆ.):کەپک٬ (هەورا.): لووتەی شاخ٬ تەپەڵۆکی شاخی٬ بازگه٬ قووتکه٬ قیتکه٬ بەراز٬ (گۆ.):تەڤینگ
لووشکە
جیفڕکە٬ لەقە٬ لووشکەئاوێژتن. لووشکە لێدان: لەقە لێدان
لوولکە
(خۆ.):جوورە دێمکەیەکی ئاوییە قامیشێکی تێ خراوە. (کۆ.):لوولوو٬ ئی جۆڵایانە
لویشکە
(کە.): فیشکەفیشکی ووڵاخە کە داوای ئالیکی بکات
لیسکە
مرازێکە ناوی کەوچکی داری پێ لووس دەکرێت لە دووای قووڵ کرانی لەباتی ڕەندەی
لییتۆکە
(باک.): پیس٬ ناپاک
لییسۆکە
(شار.): بەردێکی پڕ بە چنگییە یا بە قەدەر هەنارێکییە کە لووس بێت
لییفکە
(هەورا.): لفکەی خۆ پێ شوشتنێ ٬ (باک.): لییفک. لفکەی پێچانیشە. (هەورا.): لفکە