تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قنچکە
بڕوانە: قینچکە٬ زیپکە
قنچکە کردن
دانیشتن بە چیچکانەوە
قنگەجنۆکە
مەبەس لە شووێنی زۆر تەسک و تروسک و تەنگەبەرە
قنگەخورووکە
نەخۆشیەکە لە هەندێ گیانداراندا قوونی دێتە خوروو٬ خارشت
قنگەسووتەکە
دەردێکە تووشی منداڵی ساوا و مەرەزەی کۆرپە دەبێ
قنگەنشینکە
منداڵیکە تازە فێرە دانیشتن بووبێ لەسەر قوون
قوبکە
(ئەردە.): گومبەز٬ لووتکەی چیای
قوبکە
(ئەردە.): قوپکه٬ گومبەز
قوتکە
هەنجیری ووشک٬ داوە دەزووی کورت٬ قرتم٬ تێزە٬ کۆنگره٬ تەپۆڵکە٬ قیتکه٬ سەری شاخان و شووێنی بەرز. لووتکەی چیاو هەموو شووێنێکی بڵندە٬ کەپک٬ بارگه٬ پارگە
قورسکە
دەنگی سەگ لە کاتی ئازار پێ گەیشتنیدا
قوزبڕکە
(بار.):مڵەدووکلکە٬ برێتییە لە چەقۆی گچکە
قومقومۆکە
قومقومۆکە
تڕتڕە٬ بزن مژک٬ بزن مژ٬ داعبایەکی گچکەی وەک مارمێلکەی وایه٬ گۆزەڵەیەکی مل باریکی بەرزە ناو ملەکەی کونکونە لە کاتی ئاو لێ ڕۆکردنیدا بڵقەبڵقی لێوەدێ
قونجریسکە
بڕکە گیایەکە بە زەویدا توولە داوێ ٬ هەر لکەی بە دوورو درێژی گەڵای ووردی پێوەیە گەڵایەکەی وەهی قۆرینگانێ دەچێ هەر لکەی چەند گوڵێکی سپی و شین دێنێ و هەر گوڵەی 2 قەلیان دێنێ٬ لەپاش ووشک بوونی لە جێگای گوڵەکان جوورە تۆوێکی بەقەد نۆکێکی دێنێ٬ چووار دڕووی تیژی پێوەیە بەهەر ڕوویەکی بەزەویدا بکەوێ ڕووەکەی سەرەوەی دوو دڕووی تیژی پێوەیە و سەریان لە هەوایە
قونجڕکە
(هەو.):هەڵقورینجاندن٬ قورینجاندن٬ قونجڕک. پێکوڵی٬ گیایەکی بێ گوڵه٬ (شا.): کونجڕە٬ پەیکول٬ پێکۆڵ٬ گیایەکە قولانجێک بڵند دەبێ دووای ووشکی جوورە دەنکێکی دڕواوی دەردەکات بەقەد نوکێکی درێژکۆڵەیە
قونچکە
قنچکە.-کردن: قنچکەکردن
قوونجلیسکە
قونجرکه٬ پێکوڵە٬ پەیکوڵە
قوونەزەبرۆکە
قووچکە
قنج٬ قووچەکەی سەر دیوارو چیاو جێگایانی بەرز.-ی قیت: بڵند٬ قەڵاقووچکە
قووچەکە
(هەو.):قووچکه٬ (هەورا.): هەڕە٬ پارچە زەوییە کە ٬ کەمێک٬ قووچ و قیت بێ سا دەستکرد بێ یا خۆڕسک. (پیر.):ئەنگوستیلەی دروومانێ