تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فەلەڕەشکە
فەڵەڕەشە
قاشیلکە
قاشووله٬ قاشوولکە٬ قاشیله٬ لەتکەچینی گچکەن منداڵان گەمەی پێدەکەن
قافکە
(کۆ.٬خۆ.٬زاخ.):قاف٬ هێچک٬ قوڵفەیێکە. لەسەری گوریسان دەخرێت
قاقلەجنۆکە
(هەورا.): چەقچەقۆکە٬ شەیتانۆکه٬ هێلکە شەیتانۆکە
قالۆچەسوورکە
(موک.):بەرسوورکە
قاپشینکە
(دەر.):قاپکەوڵە٬ قاپ شینکەرە٬ گیایەکی هاوینییە و گەڵایەکانی تۆزاوی و کوڵکنن و بە سپی دەنووێنن
قاپووچکە
قەپووچکە٬ پارچەنانێکە بە قامک لوول بدرێ وەکوو کەوچک ماست و چتی شلی پێ بخۆن. قەمچووک
قدیلکە
دقدقه٬ قدغه٬ ختکه٬ (هەورا.): ختووکه٬ ختخته٬ (کە.): ختک٬ -دان: ختکەدان٬ دقدقاندن٬ دەقدەقاندن
قراکە
باڵندەیێکی سەوزە بەقەد قژاکەیێکی دەبێ
قرتماغەی گووێچکە
(ئەردە.): سمراخه٬ چلکی گووێچکە
قرتکە
(ئەردە.): پارچەیەکی گچکەیە لە چتی قرتاو٬ پچڕکە٬ نەختێ٬ کەمێ٬ تۆزێ
قرتێنکە
قرتێنە٬ ئاوە خۆرەی مریشک و کەڵەباب کە لە کاتی سەر بڕینیاندا چەقۆی پێدا دەهێنرێ
قرقرۆچکە
قدۆک٬ گەرگەرە٬ قرقرتۆک٬ (خۆ.):قامیشە٬ (هەورا.): قوڕقوڕاگە٬ (پیر.): کرۆژ٬ (کۆ.):قرتێنە٬ کاکڕی. بۆڕی هەوایە بە جەرگەوە نووساوە
قرووسکە
نووسکە٬دەنگی سەگییە لە کاتی ئازار پێ گەیشتنیدا
قریشکە
دەنگێکە لە قیژە گەورەترە
قسکە
(سوور.):قییسکە
قشکە
جوورێکە لە بەری دارە مازوو قژقژاوییە
قلینچکە
قلیچک٬قلیچکە
(هەورا.): کلک٬ قلیچەک٬ قامکەتووتەڵە٬ قامکە چکۆڵە
قمقمۆکە