تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوکە
سەرچاوگە. پەردەیەکی تنکە بە سەرلانکێ یان ڕووی منداڵان دادەدرێ
سەرکە تن(باد،هەو)
سەلپەکە(باک)
دەستەسووارێک.
سەنگین گووێچکە
کەم بیستن،کەم ژنەفتن،دێرژنەفتن.
سەڵمکە
(کۆ)سمرکە،سڵمۆکە،سمرکە،گیایەکی بەهارییە بە سوور کراوەوەیی دەخورێ.
سەیدووکە
(سەق.) سەرتیکە، هاتیکە، (شو. ، کە.) ستک، گیایەکە سێ بست بڵند دەبێ و بەرەکەشی لە نۆک گەورەترە و دەخورێ.
سەیدۆکە (ئەردە.)
شارۆلکە
شارۆچکە٬ شاری گچکە.
شکۆکە (باک.)
هەرمێ کێویله.
شۆلەکە
دەفرێکی دوولاییە لە جەواڵ گەورەترە لە هۆڕ گچکەترە لە خوری دروست دەکرێ.
شەدانکە
کیسەی سابوونی ژنانە، کیسەی سابوون و شانەی ژنانە.
شەمامۆکە
شەمەتریکە
شەوسووتەکە
جووره مێشوولەیەکی ووردی بە ئاڵّوشه.
شەوسۆتەکە
جۆرە مێشوولەیەکی بە ئاڵۆش و وورده.
شەوەکە
شەبەکە، کونکون، کوناکونا، پەنجەرە. شەبەکەی پەنجەرە یا ئورووسی. ئەوێ شەوێ.
شەپکە
شەپقە. ـ ی بە گەڕ: شەپکەی بەدەورە. ئەو دارەیە، کە دوو سێ دار یا تەختان پێکەوە بنووسێنێ وەکوو ـ ی دەرکان، (هەورا.) پشتە. یەکێکە لە مرازەکانی کەرەستەی جۆڵایی. داو، تەپکە.
شەکرۆکە
کەرتەشی، چتێکی شیرنچکه لە کارتەش پەیدا دەبێ، جووره کەتیرەیەکی شیرینه و خۆشه لە درووی گیای کەرتەشی پەیدا دەبێ، زۆر سوود بەخشه بۆ هەندێ نەخۆشی و برین. (هەو.) نوقڵ، شیرینیات.
شەکیکە
ووشەیەکە چتی تڕی شەپ و شۆڕی وێده چووێنرێ.
شەکە
بەرازی مێی یەکساڵەیە. جووره کڵاوێکی تووکنه لە تووکی بەرخ دروستدەکرێ، پپاخی کۆنی عەجەمان. لەرە، تەکە، جووڵە، جەمە. ـ شەک: لەرەی یەک لەدووای یەکتری.