تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جامۆلکە
جامیلکە
پارچە شووشەیێکی گچکە. قابێکی مسی گچکەیە، بادیلە
جاوەڵووکە
گیایەکی گەڵاپانە بە زەویدا ڕادەکشێ گوڵی بڵاوە وەکوو هی ڕێواسی وایە، هەرماڵاتێکی بیخووا ماستەکەی بۆ کزی لێدێ
جاچکە
بنێشت، ویژەن، ژاژکە
جاچکە تاڵە(فە.، دەر.، لک)
بنێشتە تاڵ، جاجکە تاڵە. شیرەیێکە لەداری قەزوان دەگیرێت
جاچکە خۆشە
بنێشتی خۆشکراوو کوڵاوە، بنێشتی پوخت
جاڵجاڵووکە
(لو) جۆڵایی کەرە، (باک) پیرعەڤۆک، تەڤن پیرک، بلۆ، (شەم) پیرهەلالووک، (هەورا) پەسپەسکڵێ، پەسپەسەکۆڵێ، (ڕۆژ) داپیرۆچک، داپیرۆکە، داپیرۆشکە، (هەورا) ماماڵە، ماماڵێ، (باک) پند، پندەپیر، پیرک، پسپسەکەڵە، (ئەردە) کاکڵە مووشان
جرووسکە
ترووسکە
جرووکە
جووکە، جریوە، دەنگی پەڕەووری گچکەو مشکییە
جرووکە جرووک
جووکە جووک، جیکەو زرووکەی مشک و ئیتر
جریکە(ئەردە)
جلبڕۆکە(کۆ)
مزرۆکە، جلبڕ، چێشتێکە لە پیازو ترش و هێلکە دروستدەکرێ
جمکە(بڵ)
دووانە، جمک، بۆ مرۆڤ و ماڵاتان
جندۆکە
جوورە گیاندارێکی نادیارو وونە گۆیا هیچ نابینرێ، جنۆکە، خێو، دیوەڵۆکە، (باک) جن
جنچکە(ئەردە)
جنکە(ئەردە)
ئنجە، پل، پلە گۆشتێک و ئیتر
جنکە(ئەردە)
ڕێزەیێک لە چتێک
جوواتولکە
جووانووی ساوا
جووانکە(خۆ.، بابا)
زیپکەی خۆ ناسینێیە، جووانەژۆ، جووانەزووە، زووە، جۆش، زیپکەی عازەبییە، زیپکەی جحێڵییە