تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەنگەتیلکە(ڕۆژ.، بابا)
قەڵەوێکی خڕو پڕە، کە نەتوانێ بجووڵێ. تەنگەتیکە، تەنگاوتیلکە. تووڕەو سەرگەرمی
تەنگەتیکە
تەنگەو تیلکە
(هەورا) تەنگەو تیلە
تەنەکە
لە تەنەکەوەیە تەبەقە ئاسنی تەنک. کانێکیشە تەنک دروستدەکرێ، تەنەکەی نەفت و بەنزین و ڕۆن و ئیتر لەو دروستدەکرێ. (ئهردە) بەس، بستی تفەنگ
تەونی جاڵجاڵووکە
(باک) تەڤنی پیرێ، داڤ. (باک) تەڤنکا پیرێ، تەباتۆر. تەنۆشک. (باک) تەڤنەپرک، پیرهەڤۆک. کونکا پیرێ
تەووسکە(کۆ.، خۆ)
جوورە هەنجیرێکە هەمووی ووردە بە دارەکەشی دەڵێن تەووسکە، هەنجیرە کێویلەشی پێدەڵێن. (باد) تڤسک
تەپکە
ڕەت. (کە.، باد) تەپک، سووت، سووتە. تەپکەی ڕاوی باڵندان. گەمڕە یا بەردێکە لەسەر چاڵێک بە چیلکەیەک بە ئاستەم ڕادەگیرێ بۆ ئەوەی ئەگەر باڵندەیێک بچێتە ناویەوە تەپکەکە بەسەریدا بکەوێ. سل، ساق، تەپە پیسایی مرۆڤان چاڵێک پارچە بەردێکی دەخرێتە سەر چیلکەیەکی دەدەنە بەر بەردەکە، کەمێ گەنمیش بە چاڵەکە دادەکەن، کە باڵندە بچێتە ناوییەوە خۆی لە چیلکەکەی بدات دەترازێ بەردەکە بەسەر زاری چاڵەکەدا دەکەوێ ئەوسا ڕاوچی بە هێمنی باڵندەکەی بە زیندوویی دەگرێ. گەمڕە، کەمرە، شیاکەو پیسایی ئاژاڵ و ووڵاخانە کە لە تەویلە (گەووڕ)دا بەسەر یەکتریدا سەپابێ و بە پارچەی زل و پان هەڵدەکەنرێ وەکوو تەبەبەرد. (ئەردە) تەپڵە گەوون، تەپڵەگووێنی
تەپۆنکە
تەپۆکە
تەپۆڵکە
گردی چکۆڵە، تەپە، کۆسپایی ناو زەوی، تەپ. (باک) گردۆڵک، گووپک. (ناو) خرابە. (ڕۆژ) تەپڵاک. گرا، تەپەڵووک، هەردەم، هەرەم، گردەڵووک، کۆسپایی زەوی._ی سەر چیایان: بەراز، بازگە، ترۆپکە
تەپۆڵکەتەپۆڵکە
تەپودۆڵ، هەورازو نشێو، زوورگ
تەڵەکە
گێچەڵ، فڕۆفێڵ، تەشخەڵە، چاچووڵە، گەڕ، دەبە
تەیکە(بابا)
سەلەیەکە وەکوو سینی وایە نان و چێشتی لەسەر دادەنرێ لە شوڵ دروستدەکرێ. پڵاو پاڵێوی تووڵین یا لە سرووت و پووشی گەنم دروستکراوە
جاجکە تاڵە
بنیشتە تاڵ، بنێشتی خاو
جاخولکە
جاخی گچکە
جاشوولکە
جاشی تازەبوو، جاشی گچکە
جاموولکە