تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



برێشکە
: (ئەردە) دانە. قەلینۆک، برێشک. دانەوێڵەی برژاو لەسەر ساج
بزبزۆکە(هەورا)
بزمۆکە
بستۆکە(ڕەوا)
بستەی سەر تەندوورێیە
بسکۆکە
بسکۆڵە، پسکۆڵە. لەرزانە. جوورە خشڵێکی ژنانە
بسکە
کەیفخۆش، شادی، بز، ڕووگوشادی و زەردەخەنەیەکە لە ڕووی کەسێکیدا پەیدا دەبێ، کە سەرو دڵ خۆشبێ؛ فیسارەکەس_ی لێوە دێ یا_ی سمێڵی دێ: بزەی سمێڵی دێ
بلێسکە
فیچقەی خووێن، بە ڕێژنە هاتنەخووارەوەی شیریش دەڵێن
بن بەردووکە(ڕەوا)
ڕێواسێکە لە نێو دوو بەرداندا دەردێ زۆر ئەستوورو ناسک و خۆشە
بن ووشکە
نەخۆشیێکی ڕووەکانە، کە لە بڕکەی کاڵەک و شووتی و ترێزوو و خەیاری بدات ڕەگی هیشک و گەڵایەکانیش زەرد دەکات
بناگووێچکە
بنجووچکە
بندریسکە
گچکەترین پەلەوەرێکی بۆرە، لە نێو پەرژین و باخ و باخچاندا دەژی
بندۆکە
بەندۆکە، گیایەکە
بنێشتۆکە(کۆ)
پنجە گیایەکە گەڵای سپیە، گەڵاو لاسکەکەی وەکوو بنێشت دەجوورێ
بنەچەکە
بووکوومبیلکە(باک)
باڵندەیێکە لە ئاوێدا مەلەی دەکاو مەترێک بڵندە پەڕی سپییە کیسەیێکی لەژێر ملیدایە جێگای دە لیتر ئاو دەبێتەوە وەجارجارە ماسیانیش، کە دەگرێ لەوێیان دەکات
بووکۆکە(کور)
بووکێکە منداڵان گەمەی پێوە دەکەن. (کۆ) گیایەکە گوڵی سوور دێنێ لە ئی خاشخاش گچکەترە لەنێو کیفەکەیدا شیرێکی سپی لێ پەیدا دەبێ کەچی وەدەستی کەوێ سووری دەکات کۆلکەکەشی لەسەر هەر جێگایەکی لەش دانرێ دەیسووتێنێ