تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کاوولکەردەی
(هەورا.): کاوولکردن٬ ڕووخاندن
کاوێژکەر
گیاندارێکە کاوێژی بکات
کاکەرک
(باک.):کرکرۆچکەی کەپۆو گووێ و شووێنی تری لەشە
کاکەز
(ئەردە.): قاقەز
کاکەشان
کەشکەشان٬ کاکێش٬ کادس٬ کاکەشین٬ کاکشان٬ (بار.): کاکێشان٬ ڕێگای کاکەشانە لە حەوادا شەوانە دەبینرێ سپی و پان دوور و درێژە٬ لە زۆری کۆبوونەوەی ئەستێراندا دیارە
کاکەشین
کاکەلێ
برالە لە ڕووی خۆشەویستییەوە بە کاردەبرێ بۆ مەردوم.
کاکەمە
یەکێکە لە دووازدە بەندەکانی٬ کە بە گۆرانی دەگوترێن . نێوی پیاوانیشە
کاکەیی
خێڵێکی کوردە لە نزیک کەرکوکییە
کاڵکەبۆ
(ڕوو.): کاڵکە گووێزی لە سەر ئاووری سووردەکەنەوە و دووایە دەیکوتن و لە نێو چێشتی دەکەن
کاڵکەن
میوەیێکە بە کاڵی لێ بکرێتەوە پێش گەییشتنی. قونێرێکە پێش گەییشتنی دەرگای بکرێتەوە
کاڵەکەشامی
(موک.): جوورە کاڵەکێکی درێژووکەیە
کاڵەکەمارانە
گووژاڵک٬ کەکره٬ خەیاری دێمی٬ گیایەکی دێمییە و دوو چەشنە یەکێکیان وەکوو مێو تەرز داوێ بەرێکی خڕ دەگرێ و دەخورێی ئەویتریان وەکوو شەمامە وایە زۆر تاڵە و گووژاڵکی پێدەڵێن٬ بۆ زۆر جوورە نەخۆشیان دەست دەدات بنەکەشی بە وورد کراوی بۆ برین و کرماوی باشە
کاڵەکەڕشتی
(خۆ.): کاڵەیێکە لە چەرمی گامێشی دروستدەکرێ
کاڵەکەگا
(خۆ.): کاڵەی چەرمی گایە
کتکەنەقتینە
کتکەنەوتینه٬ مەبەس لە کەسێکییە کە مایەی ئاژاوە و گێچەڵ بێ
کتکەنەوتینە
کتکەکێفی
پشیلەی کێوی. –لە: پشیلەی کێوی٬ هووشک
کرۆچکەلکی
(هەورا.): کرکرۆچکە
کلاشکەرە
(کە.):زیندەوارێکە وە قالۆچەی دەچێ بەڵان بۆر و درێژ و ناشیرینە