تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڤەرکەمەر
(باک.): گیابەند٬ گیایەکی بۆنخۆشە
ڤەکەتن
(باک.): ڤەکەڤە٬ درێژبوون٬ پاڵکەوتن٬ ڕاکشان
ڤەکەر
کەرەوە٬ ئاوەڵەکار
کارتێکەوتن
کارپێبوون٬ ئاتاج بە چتێک یا کەسێک بوون
کارکەر
کارگەر٬ ڕەنجبەر٬ کرێکار٬ دەستەبەرە٬ دەستەوەرە. –ی: کارگەی٬ ڕەنجبەری ٬ کرێکاری.
کارکەردە
کارکەری
کارکەرێتی
ڕەنجبەرێتی
کارکەنار
کەسێکە لە کار دوور خرابێتەوە. –ی : دوورخرانەوە لە کار.کارکراس: کراسی کارێ
کارگەکەرکۆڵ
کارگەئەڵز
کارگەکەما
کارگێکە لە کۆلکی کەمایە بەهاران لە کووێستانان هەڵدەتۆقێ و دەخورێ
کارێزەکەن
کارێزهەڵکەن
کارەکەر
کڵفەت٬ قەرەواش٬ ماهووکەنیز٬ کەنیزەک٬ بەرماڵی٬ (باک.):دەرماڵ٬ دایەن٬ کەنیش٬ سەرمەفرەشی
کارەکەو
(باک.):باڕەکەو٬ (ز.): ڕاوکردن بە کۆمەڵ
کاسەوکەوچکی شکاو
کاسەکەل
کاسەشکاو٬ ئەشکەولەتێکە ئاوی تێدەکرێ بۆ مریشک و سەگ
کاشکەیەکوو
خۆزگایەکی
کالیسکەی سەربەفر
عەرەبانەی سەربەفر٬ باخێڵ٬ تاخووک
کانکەر
(باک.):ددانەکانی بڕۆکی خوارەوە
کانکەرک
ئەوپەڕی بەرزی بڕۆکی خووارەوە٬ پایانی بەرزی بڕۆک