تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سکەنجەمین
سکەڕۆ(کە.)
زگەڕۆ٬ چاوبرسی٬ زگبرسی٬ سکدڕاو٬ زگدڕاو.
سکەڵ(هەوار.)
پۆلوو٬ سکڵ.
سۆرکەڵە(هەو)
گەنمێکی سوور و ووردە بۆنان باشە، کەیەکێک لە سێ جوورەکانی گەنمی قەندەهاری (هەورا) گەنمەسوورکە.
سۆلکەر(باک)
کەوشدروو،کەوسکەر، سۆلدروو-ی: پیشەی دروستکردنی سۆل.
سیتکەسەڵاوە (کە.)
جووانکە٬ باپشکێو٬ سیچکەی سڵاوە.
سیرکەسە
گیایەکە بەزەویدا پان دەبێتەوە گوڵەکەی دەنک دەدک و ناشیرینە٬ کەبپسێنرێ ئاوەکەی دەکشێ.
سیسارکەکەچەڵە
سیسارگەچەڵە٬ (زەن.٬دەر.) سەگەڕسیسالک٬ (هەورا.) سیسەرگەکەچەڵە٬ (کە.) سەرگەڕ٬ (قەرە.) داڵەگەڕگەڕ٬ باڵندەیێکی زەردە و بەڵەکە گۆشتی ناخورێ بەقەد بەرخێکی دەبێ لەنێو شاخاندا دەژی گەندە و کەلاک خۆرە و سەری بێ تووکە.
سیسارگەکەچەڵە
سیسکەسەڵام (دەر.)
سیسەرگەکەچەڵە
سیسارگ٬ سیسارکەکەچەڵە.
سیمکەشی
(؟).
سینچکەسڵاوە
سینکەبەند(باک.)
سینەبەند٬ سیلەبەند.
سینکەر
لاجڵەو٬ووڵاخێکە نەڕواولادا.
سینەکەش
سەربەرەوژوور._ی: سەربەرەوژووری.
سینەکەمان
پارچەیەکە لە مۆزیقە چەند تاڵێک (ژێ.) ی لێ قایم کراوە بە کەوانەیێکی ژێدار لێدەدرێ٬ دەنگێکی خۆشی لێ پەیدادەبێ.
سیچکەسڵاوە (کۆ.)
باپشکێو٬ برینێکی گچکەیە لە پێڵووی چاودێت زۆر بەئێش و ئازارە.
سیکەتۆرە (موک.)
چیکڵدانە٬ سیقەتۆرە٬ھ چقەتۆرە٬ بەرچینۆک.
سیکەسیک
دەنگی مشکانە. دەنگی گۆڵە سەگیشە لە کاتی سووابوونی مێیەکەیدا.