تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەرتاندن
کەرتبوون
کەرتوو
کەردوو٬ ئەو مرازەیە٬ کە بە دوو کەسان دێراوی پێهەڵدەدەنەوە
کەرتڕێنە
(ئەردە.): دووایین دەست لە یاری گۆرەوێنێدا
کەرتک
(باک.):کارتک. گیایەکە. پارچه٬ کوت٬ لەت٬ کەر٬ کەرت.
کەرتکردن
کەرتکەرت
پارچەپارچەی مێگەل٬ بڕەبڕە
کەرتۆپە
کرتۆپه٬ پەتاتە
کەرتێنە
(ئەردە.): کاکڵەمووشان٬ تەونی جاڵجاڵووکە
کەرتە
پارچەیێکە لە ئاژاڵ
کەرتەشی
گیایەکی دڕواوییه٬ دەڵێن لە هاوینێدا گوڵێکی خڕی بە تۆپ و دڕواوی دێنێ لاسکی درێژە و تۆپێکی خڕی گردی دڕکاوی بەسەر لاسکەکەوەیە دەڵێن لە هاوینێدا ڕۆنی لە نێو کونی بنێن ناتووێتەوە٬ دڕکەکەرانه٬ شەکەرۆکە٬ تۆوی کەنگری٬ جیوەیەکی هەیە پێی دەڵێن(شەکرۆکە) سپی و کەمێ شیرینچکە بۆ زۆر جوورە دەرمانان بە کاردەبرێ
کەرتەلەڕ
ووڵاخی بەرزی لاواز
کەرتەڕ
(ئەردە.): کەکرە
کەرخ
نووساو٬ دەنگی-:دەنگی نووساو. بێکەڵک. لە کارکەوتوو.بەڵغ. گۆزەوکووپەڵە-بوون:واتە بەڵغیان گرتووە و ئاوی ساردناکەن.(کە.٬کۆ٬ ڕەوا.): ڕاست٬ سنوور٬ شووێن٬ قوڵاخ.کلا. لە-باری پێشوو٬ نەمان. گول. تیغی-:تیغێکە هێندە کول بووبێ٬ کە بەهەسانی تیژ نەبێنەوە٬ بۆ مقەستیش بە کاردەبرێ
کەرخان
(کە.):خانی کەران٬ کاروانسەرا
کەرخاندن
(باک.):خراو و گەند کردن٬ تێکدان
کەرخاو
(خۆ.):بۆ٬ گۆل٬ دەراو٬ دێراو
کەرخبوون
خراپ و گەند بوون٬ گنخان. دەنگنووسان
کەرخنکێنە
گیایەکە بەقەد گەنمی بڵند دەبێ دەنکەکانیشی وەهی جۆی دەچێ٬ بەڵان قەڵجغەکانی لە ئیی گەنم و جۆی باریکتره٬ کەرخەنێک٬ (باک.):کەرخەنۆک٬ گیازاخه٬ سیازاخه٬ پووشەسووره٬ جۆداس