تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەی
(هەورا.): کەینێ؟(هەو.):کەنگێ؟ چ کاتێکی؟ -دەچینە قوتابخانه؟ (هەورا.): چۆن٬ چلۆن. (هەو.):کاک٬ شا٬ پادشا٬ میر٬ خونکار٬ کەیخوسرەو٬ کەیقوباد
کەی بەکەی
زۆرلەمێژە٬ دەمێکە
تانجی کەیانی
تاجی گەوهەر بەندی پادشایان لە زاراوەی گیاناسیدا. چەشنی گردو کۆی گوڵانە بەسەر لقی دارانەوە
دوختەر کەیبانوو
کابانی ژیر و دەسترەنگین
کەیا
(باک.): کووێخا٬ برا گەورە٬ گەورەی ئاوایی
کەیار
(باک.): قاییم٬ مەحکەم٬ پتەو
کەیارک
(زا.):کارگ
کەیان
براگەورە٬ شاهەنشاهان٬ سوڵتان٬ جیهان. (باک.): لێکەوتنەوە٬ ژانران٬ ڕۆنی کەرە لێ پەیدا بوون
کەیانی
کەسێکە یا خێل و تیرە و هۆزێکە بەندیواری بە خێڵی کەیانەوە هەبێ. جیهانی
کەیبانوو
کابان٬ شاژن٬ خێزانی میری٬ کەیانوو٬ ژنێکە بەسەر ماڵێ ڕابگات و کار بکات
کەیخا
کەیخودا
کووێخا٬ کەدخودا٬ کەدخووا٬ کەفخووێ
کەیخودایی
کەیس
(باد.باک.):دەرفەت٬ هەل
کەیف
شادی٬ شادمانی٬ بەزم٬ بەزم و ڕەزم٬ ئاهەنگ٬ خۆشی دڵ.(خۆ.):ویست کار
کەیفخۆش
شادمان٬ دڵخۆش٬ دڵشاد. –بوون: پشکووتن٬ لەخۆشیان گەش بوونەوە ٬ دڵکرانەوە. –ی: شادی٬ (باک.): شالغی٬ شاهیانەت
کەیفکردن
خۆشڕابووران
کەیل
پڕ٬ تژی٬ تەژی لەخەم و خەفەت٬ ئاڵۆز. کەلاور. (هەورا.): چارداغی نێوباغییه٬ کزوخەفەتبار٬ پەرێشان. تێر
کەیلان
ئافرەتی تەڕلان٬ جووان٬ خۆش ئەندام