تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەڵک
باڵندەیێکی سپییە پتر لە کەنار ئاوی چۆمان و دەریایاندا ڕاوێدەکات باڵندەیێکی ئاوی و سپییە لە قازی گەورەترە گۆشتی دەخورێ و زۆر چەورە وەکۆتری دەچێ٬ سەقاقوش. گووێسوانەیه٬ سەربان
کەڵک تێکەوتن
پێویست بوونت بە یارمەتی کەسێکی
کەڵکەو
(فە.): گا
کەڵکەڵە
(هەورا.جا.):هەواو هەوەس٬ سەودا٬ ئارەزوو٬ خولیا٬ دوراوه٬ خولیا کەوتنەسەر بۆ چتێک
کەڵکەڵەوان
(هەورا.): کونده٬ بەڵان زۆر گەورەیە سەری بەقەد سەلکی پشیلەیە
کەڵگا
(شووا.): گا٬ کەڵی گامێشان
کەڵگرتن
ئاووسبوونی مانگا٬ فاڵگرتن
کەڵگە
ئاوەشکێنە٬ شووێنێکە لە جۆگەدا ئاوی لێوە لادەدرێ بۆ سەرکشت و کاڵ
کەڵگەی بەرسگ
کاسەی دەرۆزەکەرو ئەو سووالەتەیە ٬ کە بۆ مریشکان ئاو و دانی تێدەکەن
کەڵۆک
(باک.):کوڵۆک بۆ نیسک و نۆک
کەڵین
(ئەردە.): زەلام٬ گەوره٬ زل٬ کەڵان
کەڵیە
کەڵێن
قایشێکە لە ملی تاجی دەکرێت. (کەل.فە.):گەورە٬ مەزن٬ گر
کەڵە
گورگه٬ گیایەکە
کەڵە
(کە.): قامکە گەورەی دەست و پێیانە. گەورە٬ مەزن. (گەر.):ئەوبرنجەیە دانەی ساخ بێ بۆ پڵاوێ و بێ ووردبێ.(موک.):سیرکەڵەکا. (ئەردە.): کۆمە٬ کۆما٬ کۆمەڵە
کەڵەئاسک
(کە.):نێریە ئاسک
کەڵەئەموست
قامکە گەورەی دەست و پێیان
کەڵەئەنگوست
قامکەگەورەی دەست و پێیان
کەڵەئەنگوشت
قامکە گەورەی دەست و پێیان
کەڵەبا