تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



یەکەڵگوون:
قۆڕێکە تەنها گونێکی هەبی.
بۆدووکەڵ
چتی دووکەڵاوی بۆنی دووکەڵی لێ دێ، جوورە مەشکەیێکیشە، کە لە زستاناندا لە بن میچی خانوودا هەڵدەواسرێت (دۆرنج) دەگرێت بۆ ئەوەی تام و بۆنی دۆیەکەی خۆشبێ، ساتا ماوەی چەند ڕۆژێکی بۆنی دۆیەکەی بۆ دووکەڵی لێ دێت
بەرکەڵ
نێوون، نێنگووین، کە کاتی کەڵ گرتنی هاتبێ
بەکەڵ
بۆ مانگا یا گامێشێک بەکار دەبرێ، کە ئارەزووی نێرەی خۆیان بکەن._بوون: وەبەر هاتن، هاتنەبەر
تێکەڵ
تێکڵ، تەڤل، هوومێن، تێکەڵاو، تەڤلهەت، چەندچتێکی، کە تێکەڵاوی یەکتری بووبن. ئاشنا، دۆست، خزم
تێکەڵ بوون
تێوەچوون، تەڤل بوون، ئاوێتەبوونی چەند چتێک بەیەکەوە
تێکەڵ و پێکەڵ
نەڤڵدم، (باک) گێرە ڤێرە. چتی بە یەکاچووی ناڕێک و نالەبار._بوون: نەهەڤگەتی
تەرسەکەڵ(شا)
تەشکەڵ(کۆ)
تەپوودووکەڵ
تەپەدووکەڵ
دەست تێکەڵ کردن
دەست لەگەڵ یەکتری تێکەڵکردن،مەبەس لە پێکەوە نوستنی پیاووئافرەتێکییە.
دەکەڵ
(ئەردە): بێ ڕیش، بێ تووک
سکەڵ(هەوار.)
پۆلوو٬ سکڵ.
سەرکەڵ
شەکەڵ
نۆکەڵ
(ڕۆژ.کە.) ئەو گاجووتەیە کە تەمەنی دووساڵانە بێ و هێشتا جووتی نەبوو بێ. نووۆن. بەوکەل
هۆکەڵ(تیلە)
ووشکەڵ
لک و پۆپی وشکی دارانی شینە
پشکەڵ
قشپڵ، پشقەڵ، کشپەڵ، پشکڵ، پشقڵ، بوشکوول، (باک) کوشپل، (یەز) بشکوول، پیسایی ئاژاڵ و کەروێشک و ئاسک و ئاژاڵانی کێوییە، کە خڕو ڕەشە