تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەڵەک
دیواری قەراخ باخ و باخچە و گۆڕستانانه٬ کە بە ووشکەبەردی بڵندکرابێ٬ گۆجار٬ ئاغەڵ. –ی ووردە بەردان:گۆجار٬ ئاغەڵ٬ شکار٬ شکێر٬ کووچ٬ کۆمەڵەبەردێکیشە لە زەویدا کۆکرابێتەوە. –ی سەراوێ:چەند دارێکە لێک دەبەسترێن بەچەند کوندەیەکی گەورەی فوودراوەوە لە نێو ئاواندا پێی دەپەڕنەوە و هاتوچۆی پێدەکەن. ساخته٬ ڕووشه٬ کێشه٬ گێچەڵ٬ ڕەتم٬ فێل٬ تەفرە٬ ڕیوم٬ حوققه٬ داو. کەڵەکە٬ لەسەریەکتری کۆبوونەوە٬ دیواری بەردە٬ کە بە ووشکی هەڵچنرابێ. –ی بەردان:کۆمابەردێک
کەڵەک کردن
کۆکردنەوەی چت و خستنەسەریەکتری. فێڵ کردن.
ڕەشکی کەڵەکێ
ڕەشکەڵەک، گیایەکه
کەڵەکباز
فێڵباز.-ی: فێڵبازی
کەڵەکبوون
بەسەریەکتریدا کەوتن و کۆ بوونەوەی چت
کەڵەکردن
بڕوانە:کەڵەککردن
کەڵەکووک
(ئەە.):کەڵەباب
کەڵەکووی
(هەورا.): نێریەکێوی
کەڵەکچی
ساختەچی٬ کەڵەکەوان
کەڵەکچێتی
ساختەچێتی٬ کەڵەکەوانی
کەڵەکۆتک
کاسەی کەل
کەڵەکیوی
نێریە مەڕو بزنە کێوی
کەڵەکێف
(هەو.):کەڕووی نانی٬ ئەو کەفەشه٬ کەلەسەر سرکە و چتی تر بنیشێ لە کاتی خراپبوونیدا٬ (بابا.): پرک
کەڵەکە
ئاژاوه٬ ئاژاوڵە٬ کەڕەسیسه٬ کۆبوونەوە و بەسەریەکدا کەوتن٬ بانیەک. تەڵەکە
کەڵەکەبوون
کەڵەکەبڕێن
(موک.): گەمەیەکی منداڵانە
کەڵەکەبەرد
کەڵەکەبەستن
خڕبوونەوە و کۆمەڵ بوونی گیاندار
کەڵەکەتری
خۆبەسەریەکتردادانی چەند کەسێک
کەڵەکەوان
(باک.):کەلەکوان٬ کەسێکە کەلەکی لێبخوڕێ. –ی: پیشەی کەڵەکەوان
کەڵەکەکردن
چەند کەسێک چتێک یا کەسێکی کۆبوونەوە٬ کەڵەک کردن
کەڵەکەڵە
ووتەیەکە کەڵەگای پێهاندەدرێ بۆ سەرمانگا بەکەڵان