تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەسە (کەڵ.)
ئەوەتا٬ ئەمە٬ ئە ئەوەتانێ.
کەڵ
نێرەی گامێشییه٬ (باک.):کەل. بەکەڵ:بەفاڵ:نێریەکێوی٬ ئاسکی نێر ٬ نێری بزنەکێویان٬ نێریەکێوی بۆ ڕەشەووڵاخانیش بە کاردەبرێ.(فە.): ئاسک. (موک.): زل و بەدیمەن٬ کەڵەپیاو٬ کەڵەگا
یە (فە.٬ هەوار.٬ کەڵ.)
ئەوە٬ (موک.) وە. (دەر.) ئەست٬ گەورەیە: گەورەست٬ وە.
تاجی کەڵەباب
تانج کەڵەشێر
پۆپەی کەڵەباب
خووێندنی کەڵەشێر
خووەنن کەڵە شێر
(ئەردە.):قووقاندن، خووێندنی کەڵە باب
قوولەی کەڵەبابی
قووقووی کەڵەبابی٬ بانگ دانی کەڵەباب
چنارە کەڵە
گیایەکەی وەهی چنار دەچێ بە کوتراوی لە بالۆکەو قونێرو برینان دەنرێ: دەرگای دەکاتەوە
ڕەشکی کەڵەکێ
ڕەشکەڵەک، گیایەکه
ژێرچەناگەی کەڵەشێر
دووپەلکەکانی ژێرچەنەگەی کەڵەبابییە
کلکە کەڵە
(ئەردە.): کلکە گەورە
کەڵاس
(زا.):لاشەی مندارەوە بووە
کەڵاش
کڵاش٬ (هەورا.): کەلەش. –چنین:بنپەرگ
کەڵاشتن
(باک.):قەڵاشتن٬ قەڵەشتن
کەڵاشدوم
(کۆ.):دووپشک
کەڵاشچن
کەسێکە کەڵاشی بچنێ. –ین:چنینی سەری کەڵاش
کەڵاشکەر
(کە.):کەڵاشکەر
کەڵاشەکردن
کەڵاف
کەڵافی دەزوو و ئیدیکه٬ کڵافه٬ گەوزا ڵە. –ە: کڵافە
کەڵافەت
(ئەردە.): قەڵافەت٬ تووز٬ تەشک
کەڵان
(ئەردە.): چتی گەورە ٬ زل٬ مەزن
کەڵانتەر
کاربەدەستی ئاوایی٬ گەورەی گەڕەک. –ی: ناوچەی کاربەدەستی ئاوایی