تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەڕین
(خۆ.):مەڕوبەرانی بە قۆچ و شاخدارە
کەڕێ
(کە.): مەڕی گووێ کورته٬ کەڕە
کەڕەت
چین٬ جار٬ حەل٬ هەل٬ دەو٬ نۆبه٬ کایه٬ را٬ گل٬ کار٬ گەڕ
کەڕەتاڵەسپی
(هەر.): مەڕێکی بێ گووێیە سەروملی دیغ دیغ و لەشی سپییە
کەڕەتەبەش
مەڕێکی بێ گووێیە نوختە نوختەی سوور یا ڕەشی لەملیدا بێ و لەشی سپی بێ
کەڕەتەی
(هەو.): مەڕێکی بێ گووێیە هەموو لەش و سەری سپی بێ
کەڕەسپی
(هەر.): مەڕێکی بێ گووێیە و سری و هەموو لەشی سپییە
کەڕەسۆر
مەڕێکی بێ گووێیە و سری و هەموو لەشی سوورە
کەڕەسیسە
بەفرێکی ووردی ئاودارە بە جلکانەوە دەنووسێ٬ کە لە ڕۆژی زۆر ساردو تووشدا دەنک دەنک لە هەوای بێ هەوردابێ ٬ بەفرێکی ووردیشە لە پێش بەفری دەبارێ٬ (جا.٬هەورا.): بەفرەپوولکە.(هەر.): جەنجاڵ. کەڵەکە.-کردن: کەڵەکە لەسەرکردن٬ جەنجاڵکردن
کەڕەشین
(خۆ.): کەڕووی نان و چێشتییه٬ کەڕەکیفە
کەڕەشین سپی
(هەر.): مەڕێکی بێ گووێیە سەرو گووێی شین و لەشی سپییە
کەڕەشین سۆر
(هەر.): مەڕێکی بێ گووێیە سەرو گووێی شین و لەشی سوورە
کەڕەفرۆ
بڕوانە:کەڕڕە
کەڕەمار
جوورە مارێکی کەڕی کوژندەیە
کەڕەمێو
کەر٬ داڵەلووک٬ جوورە مێوێکی کێوییە لە کەنار ئاوان٬ ترێی زەرد و ووردە
کەڕەنا
بۆڕی٬ شێپوور٬ کەڕڕەنا٬ شێپووری گەورەیە. دووکەڵکێشی سەماوەرێ
کەڕەنتوو
داسێکی کلکدارینی درێژی دەم پانە بە پێوەگیوی پێ دەدروونەوە٬ (موک.): مەڵەغان
کەڕەنسۆ
بێ گووێ٬ کەسێکە بە قەستی خۆی کەڕو ڵاڵ و گووێ گرانکات٬ کەسێکە گووێ ڕایەڵ نەبێ
کەڕەنگر
چرپوچاڵ و گەڵاوەرینی پاییزێیه٬ کە زۆر دەکەوێتە سەر یەکتری و لەسەرزەویدا دەڕزێ
کەڕەهەنجیر
هەنجیرێکە بەسەوزی هەڵوەریبێ