تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەڕ
گووێ گران٬ گووێ تەپ٬ کەهیر٬ بێ گووێ٬ نەژنوا٬ کەڕێل٬ ڕاوەستاو٬ پەنگ خواردوو٬ ئاڤا-: ئاوی ڕاوەستاو. مەڕی-: مەڕی بێ گووێ٬ گووێ بڕاو
کەڕاسیسە
(ڕەوا.): کەڕەسیسە
کەڕان
(زا.): چەکوچی گەورە
کەڕانە
(زا.): مەردومی دەوڵەمەندی ماڵدار. کاری کەرایەتی٬ وەکوو کەرێ
کەڕبوون
گووێ گران بوون. زۆر سارد بوونی ئاو بە بەفر یا سەهۆڵ٬ بەفراوەکە کەڕ بووە
کەڕبی
(باد.): تووڕەیی
کەڕبین
تووڕەبوون٬ ڕقهەستان
کەڕدەم
کەڵک٬ بە-نایە: بەکەڵک نایەت
کەڕواوی
چتێکە کەڕووی هەڵێنابێ
کەڕولاڵ
کەسێکە نەبیستێ و نەدووێ
کەڕوو
(دزە.): کەڕەکیفە. (خۆ.): کەرەشین٬ پرگ٬ کۆڤنگ.(ڕەوا.): پشوو ٬ کەڕی٬ کەڵەکیف٬ کەڕ٬ کیف. (کە.): کەڕو٬ کەڕواڵ٬ کەرۆل٬ کاکڵەگووێزی کۆنیش –دێنێ٬ چتێکی سەوزی بۆن ناخۆشە لەسەر ڕووی نان و کوللێرە و ئیتر٬ کە شێی بێنێ٬ نان و یا هەر چتێکی خوواردەمەنی بە نەرمی و تەڕی لەسەریەک دانرێ –دێنێ
کەڕوو
کاکڵەمووشان٬ تەونی جاڵجاڵووکە
کەڕووهەڵێنان
سەرهەڵدانی کەڕووە لەسەر چتێک
کەڕوکووێر
کەسێکە نەبیسێ و نەشبینێ
کەڕڕە
کەڕەفرۆ٬ شیروژەکی لەسەرئاوری دادەنێن وەکوو پەنیری دەمەیێ
کەڕک
(باک.):کڕکڕۆچکەی گووێ و لووت و شووێنانی تر. (هەکا.٬ باک.): قسووک. پەستەک٬ فەرەجی. (هەورا.کۆ.): چەوەندەر. (هەو.کە.): داری بەرییه٬ کە بەر نەهێنێ. (هەورا.): مریشک. تەماتەیەکە٬ کە هێشتا سوور نەبووبێ. سیخمەی بێقۆڵ٬ قاپووت. (هەورا.): کەڕەک٬ قاپووتی بێ قۆڵ٬ عابای بێ قۆڵ
کەڕۆڵ
(هەورا.): کەڕوو
کەڕۆڵە
لە ژووری دیوی دێهاتاندا لەلای دەرگەوە سەکۆیەکی بڵندە بۆ کەوشان دروستکراوە
کەڕی
گووێ گرانی٬ نەژنەوایی٬ بێ گووێچکەیی٬ کەڕی نێری. (هەورا.): کەڕووی نانی یا مستی. (باک.):مێگەلێکە (90)تا (200)سەرمەڕ
کەڕیل
گەڕ٬ بێ گووێچکە. (ئەردە.): کەڕیل٬ جوورە بزن و مەڕێکە گووێچکەیان قوت و کورت بێ٬ کەڕی
کەڕیلە
گووێ کەڕ. بزن و مەڕی بێ گووێچکە٬ گووێچکە کورت