تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەوگێز
(هەورا.): ئەسکۆی٬ کەوچکی گەورە٬ چتێکی کلک درێژی دەم پانی کونکونە لەمس یا لە فافۆنە چێشتی پێ تێدەکرێ و کەفی چێشت و گۆشتی پێ دەگیرێ
کەوگەوبوون
شین هەڵگەڕان٬ ڕەش هەڵگەڕانی شووێنێک لە ئەندامی لەشی گیان لەبەران بە هۆی زەبرێکییە وه٬ کە لێی درابێ
کەوڵۆ
(خۆ.):دەمی چەقۆ یا داس و تەوەر داس و چتیتره٬ کە کەلێن و کەچ و کرووچی لێ پەیدا بووبێ
کەوڵۆس
شووێنێکە ئاو دایدڕیبی٬ ناوی دێیەکیشە لە ناوچەی خورماڵ.
کەوڵی
(موک.):بێشەرم٬ سەڵیته٬ بێ ئابڕوو
کەوڵی نان
کەوڵی نانی
کەوڵێکە لە قەراخ تەندوور ڕادەخرێ بۆ نان لەسەر کردن
کەوڵە
(ئەردە.): مۆرگەکەوڵە٬ چتی شینی کەوەله٬ شووێنی ڕووتەنی زیخەڵانی شینە.چیای بێ گیا و درەخت کە تەنها زیخ و بەرد بێ
کەوڵەکۆن
بۆمرۆڤێک بە کاردەبرێ٬ کە پیرو قڵخن بێ و پەکی کەوتبێ.
کەوی
خانەکی٬ ڕام٬ حەمایەت٬ دەستەمۆ٬ متۆ٬ لینی٬ کەدی٬ کەیی٬ ماڵی٬ ماڵی بوون.باڵندە یا گیان لەبەرێکە لە ماڵێدا دەستەمۆو ڕام بووبێ.(ڕەوا.مام.سوور.پیرە.موک.بالە.):پزی٬ پزوو٬ ڕنووە بەفرێکە لە قووڵایی چیایاندا بمێنێتەوە و کۆ بێتەوە٬ کەڤی. (باک.): گۆشتە زوو نەهێنانەوەی برینان
کەوی بوون
کەوی کردن
ڕامکردن٬ خەڕۆکردن٬ دەستەمۆکردن
کەویج
کەویژ٬ کێشێکە بۆ پێوانی دانەوێڵە وەکو تەغار٬ ڕبه٬ بەن٬ قەسناخ
کەویجە
کەویسار
(باک.): مەڕێکە سەری خاڵدار بێ
کەویژ
کێشێکی دەخڵ و دانە بەرانبەری پێنج باتمانه٬ ئامانێکە دەغڵی پێدەپێورێ٬ چە-ێ:چەمەویژێ٬ ئەستووندەی نێوەڕاستی خێوەتیه٬ کە وەکوو هاوونگییە
کەویژە
(جا.):کەوێژە٬ ئەو پارچە دار یا تەنەکەیە ٬ کە وەکو لەپی دەستییەو قووڵە لە لوولەی ئەو بۆڕیەی دەخرێ٬ کە گەنمی پێدا دێتە خووارەوە و کەویژەکەش لە نێو کونی بەرداشەکەی ئاشی دەکات.
کەویڵ
(ئەردە.): چارداخی نێو باغان
کەویە