تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەنکەوش
قەیتانی قۆندرە
بەیەکەودان
پێکەوەنان، لێکدانی دوو چت
تازە پیاکەوتوو
تاسکەواو
تاکەوتاک
جوورە پێڵاو یا گۆرەوییەکە لنگاولنگ بووبن یا لنگێک لەویتر گەورەتر بێ یان ڕاست و چەپ لە پێ کرابن
تاکەولۆکە
تاکەوەخستن
تریفەتێکەوتن
مەبەس لە زۆر تینوو بوونێیە، کە نەخۆشیێکی ئاژاڵانە
تووتیاکەوڵە
موورووی شینە(دەرمانە)
تیروکەوان
تیر بە کەوانەوە، تیروکەمان
تێکەوتن
لەناو کەوتن، کەوتنە ناو چتێکی. مەلەکردن، لەناو ئاودا خۆ شوشتن. زیانکردن، دۆڕاندن، خرچان. تەفرەخوواردن، گوڵ خوواردن. ڕێکەوتن، خێوان، گونجان. (باک) مەهک، کنج._ی ژنان: بێ نووێژییە._ی پیاوان: مەلەکردن
تێکەوەدان
تێکهەڵاوێژتن، چپەچپ. تێکەوەپێچان، تێکڤەدان
تێکەوەپێچران
لوولدران، پێچران
تەقەتێکەوتن
هەڵاتنی دانیشتووان و چۆل بوونی شووێنێک: دەڵێن بازاڕ تەقەی تێکەوت: واتە هەموو کەس هەڵاتن و چۆل بوو. نەمان و بڕانی شیر لە مەمک یان لە گووانی ئاژاڵ و ماڵاتان: مانگاکە تەقەی تێکەوت: واتە شیری نەما
تەقەداکەوتن
پەیدابوونی تەقە لە چەند لایەکەوە. قسەی ڕەقە، کە لە نێوانی چەند کەسێکیدا ڕوودەدات
تەگەرە تێکەوتن
تێکچوونی کارو دوواکەوتنی
خۆشبەزۆکەوان
خەرکەوان
(ئەردە.)خەرکەمان،مرازێکی گەورەداری خواری پێ راست دەکەنەوە