تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بوچکەوبوون
گچکەبوونەوە، نزم و سووک بوون
بۆچەکەوور
بۆچەکەوەڕ
بیرکەوتن
بیرکەوتنەوە
هاتنەوەیاد
بێهۆشکەوتن
بەتەقەکەوتن
دەست هەڵگرتن لە چتێک لە شەرمان
بەدانکەوتن
نەخۆشکەوتنی ئاژاڵ و ماڵاتانە لە زۆر خوواردنی جۆ یا دانەوێڵە، چووار پەلی ڕەق گۆت دەبێ و ناتووان بجووڵێ
بەدەم یەکەوە
بەسەریەکەوە، بەدەم یەکەوە، پەیوەست
بەرزەکەوە
قیسپ یا هەژگی لق و پۆپ نەکراوە، کە پەژینی باغ و بێستان و چتی پێ بکرێت
بەرڕەتکەوتن
بەرکەواندن(باک)
پێکان، لە نیشانەدان
بەرکەوت
بەرکەوتن
وەبەرکەوتن، پێکران، ئەنگێوران. پێ بڕان، پێم بڕا، وەبەرکەوت، ئەویش ئەوەندەی پێ دەبڕێ. پێشکەوتن. وێکەوتنی چتێک لە چتێکی تر، شووشەکە بەردێکی بەرکەوت. نۆرەو نۆبە دەستکەوتن؛ دوێنێ زوو نۆبەم بەرکەوت
بەرگیرکەوتن
هاتنە ژێردەستی چتێک، کە بەدوویدا عەوداڵ بووبێ.
بەرەکەوا
ئاستەر، ئەستاڕ، (هەورا) بەتانە، (باک) بەتان
بەزۆکەوان
خۆشبەزەوان. ئۆتۆمۆبیلچی، شۆفێر
بەسیان بەیەکەوە
پێکەوە بەسترانەوە
بەلاداکەوتن
بەنکەوانە
گوریسێکی باریکە بە هەردوو پێچکەی (شەغرە)ی پێ دەبەسترێ