تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئارەزووی سەرکەوتن
(بابا) ئارەزووی پلەوەر
ئاڵووکەوتن
ئازار گەیشتن بە ئاڵووی مل بە هۆی سەرینی خراپەوە
بارکەوتوو
بڕوانە: بارکەوتە
بارکەوتە
کەسێکە باری لێ کەتبێ. هەژار، دەستکورت، کەسێکە بەدبەختێتی و نەهاتی ڕووی تێکردبێ
بنکەوتن
بیرکەوتن
بیرکەوتنەوە
هاتنەوەیاد
بێهۆشکەوتن
بەتەقەکەوتن
دەست هەڵگرتن لە چتێک لە شەرمان
بەدانکەوتن
نەخۆشکەوتنی ئاژاڵ و ماڵاتانە لە زۆر خوواردنی جۆ یا دانەوێڵە، چووار پەلی ڕەق گۆت دەبێ و ناتووان بجووڵێ
بەرڕەتکەوتن
بەرکەوتن
وەبەرکەوتن، پێکران، ئەنگێوران. پێ بڕان، پێم بڕا، وەبەرکەوت، ئەویش ئەوەندەی پێ دەبڕێ. پێشکەوتن. وێکەوتنی چتێک لە چتێکی تر، شووشەکە بەردێکی بەرکەوت. نۆرەو نۆبە دەستکەوتن؛ دوێنێ زوو نۆبەم بەرکەوت
بەرگیرکەوتن
هاتنە ژێردەستی چتێک، کە بەدوویدا عەوداڵ بووبێ.
بەلاداکەوتن
تازە پیاکەوتوو
تاکەوتاک
جوورە پێڵاو یا گۆرەوییەکە لنگاولنگ بووبن یا لنگێک لەویتر گەورەتر بێ یان ڕاست و چەپ لە پێ کرابن
تریفەتێکەوتن
مەبەس لە زۆر تینوو بوونێیە، کە نەخۆشیێکی ئاژاڵانە
تێکەوتن
لەناو کەوتن، کەوتنە ناو چتێکی. مەلەکردن، لەناو ئاودا خۆ شوشتن. زیانکردن، دۆڕاندن، خرچان. تەفرەخوواردن، گوڵ خوواردن. ڕێکەوتن، خێوان، گونجان. (باک) مەهک، کنج._ی ژنان: بێ نووێژییە._ی پیاوان: مەلەکردن