تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵکەندران
دەرهێنان لە ناخی زەویەوە بەڕیشەوە.
هەڵکەندن
(فە.) هەڵکەنین. (هەوار.) کەنای . (باک.) بۆت کردن. لەڕیشە دەرهێنان٬ هەڵکەنن٬ هەڵکەناندن٬ هوورکەنەی٬ هەڵقەندن٬ وورکەنن٬ هەڵکرن٬ کۆڵین.
پۆسکەندن(فە)
پێست لێکردنەوەی لەشی گیانلەبەران بە گوروون بە بێ هەڵدڕین
پۆسکەندە
ڕیشە هەڵکەنراو، پۆستکەندە، بنە پێهێنان، چتێکە ، کە زۆر چاک لێی کۆڵرابێتەوەو ئاشکرا کرابێ._کردن: لێکۆڵینەوە
پۆسکەنن
پۆسەکەندن، پێست لێکردنەوە. پاشملە، لەپشتی سەر دووان
پێکەناندن
پێکەنین
کەنین، (فە) خەنین، (دەر) پەیخەندین، گرژینەوە، (هەورا) خووایی. دەم به_: دەڤکەن، دەڤکەنۆک. ڕووخۆش. بەقاقا_: تریقاندن. تریقەی_: قاقای پێکەنین
چارکەنار(باک)
چاوڕەشکەنە(زەن)
چاوکەنن
چاودەرهێنان
چووارکەنار
چارمەدۆر، دۆرمەدۆر
چیکەنە
(باکهەوکۆ) چرک، (بادباک) دۆڵاب، دۆڵاڤ، خەڕەک، چەرخێکە بە بادان پەمۆ لە پەمۆدانە خاوێن دەکاتەوە، مرازێکە لۆکەی شێ دەکاو دەیپشکنێتەوەو پەمۆدانەکەی لێ فڕێدەدات
چەلەکەنزەلێن
حەنزەلێن، چەلەکەنزەل
ژەهرکەنگر
جیوەیێکی ڕەشە بنی کەنگری دووای ووشک بوونی کەنگرە دەری دەکات،کەوچکێکی لێ بخوری بۆ ڕەوانی باشە و پێش بەڕشانەوەش دەگرێ
کارکەنار
کەسێکە لە کار دوور خرابێتەوە. –ی : دوورخرانەوە لە کار.کارکراس: کراسی کارێ
کتکەنەقتینە
کتکەنەوتینه٬ مەبەس لە کەسێکییە کە مایەی ئاژاوە و گێچەڵ بێ
کتکەنەوتینە
کلکەنگوچک
ئەنگوچک٬ سۆرانی
کورکەنیسان
گوڵالەسوورە