تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەنیشت
(هەو.): مرازێکی دارتاشییە جێگای شووشەی پەنجەرەی پێ قووڵ دەکەن
کەنیشتە
پەرستگای جوولەکانه٬ کەنیسەی جوولەکان
کەنیشک
(جا.٬ هەمە.): کەنیڵه٬ کچ٬ کیژ٬ دۆت٬ دووێت. نەوەی مێیینەی باوک و دایکە. (هەورا.): بەبەڵەی چاو٬ (کۆ.) بیبیلەی چاو
کەنیشکاوکەنیشک
کچاوکچ٬ دۆتاودۆت٬ ژناوژن٬ ژن بەژنە
کەنیشکهی
کچێتی. کچێنی٬ بن
کەنیشکی
کچێنی ٬ کچێنەی چاو٬ گلێنە
کەنیشکەزاگ
(ئەردە.): کچەزا٬ نەوە
کەنیلە
(ئەردە.): کیژێ٬ کچێ
کەنین
(باک.): ترەقین٬ ترەقیان٬ پێکەنین٬ خەنین٬ زەقین. (کە.) تڕین٬ فس کەندن
کەنێر
دارێکی کووێستانییە گەڵای وەک داری کەووت وایه٬ کە بسووتێ بۆنی خۆشە
کەنێرە
گیایەکی بەهارییە گوڵی زەردی گەڵاخڕە و بۆنی خۆشە
کەنە
کەنەسمە
(ئەردە.): کەندەسمه٬ هەنگەوچنە
کەنەف
(کە.):کەنەفت٬ زەبوون٬ بێدەستەڵات
کەنەفت
(باک.): بڕش٬ کەوتوو٬ کەلاک٬ ڕزیو٬ زەبوون٬ پەرێشان٬ ڕووت٬ (کە.):کەنەڤ٬ چەپرەک٬ چەپڵەک٬ چرووک٬ نەژ. –بوون: داوەشان٬ زەبوون بوون.-کردن: (کە.):دەڵە کردن٬ زەبوونکردن٬ لەبەر چاو کەوتوو٬ تخڵ٬ نەگەویس٬ نەکەویس٬ -بوون: نەگریس بوون.-کردن: نەگریس کردن.-ی: کەساسی٬ زەبوونی٬ پەرێشانی
کەنەنە
تەشووێیەکی گچکەی دەم کەوانەیییە ناوی کەوچک و ئەسکوێی پێهەڵدەکەنرێ دووایە بە لێسک لووسدەکرێ
کەنەک
(گەرمێن): بەردوکوچک. (موک.):زوورگ٬ کەندوکۆسپه٬ کەن و کۆسپه٬ زەوی بڵند و نەوی ٬ گابەرد
کەنەکار
مۆرکەن٬ مۆرڵکەن٬ -ی: مۆرهەڵکەندن
گیا کەندر
کندر٬ کەندر.
ئاسکەنێر
ئەسکەنج
ئەسکەنجەیین
جوورە خۆشاوێکی ترشە لە ئاوی ترێی دروستدەکرێ
ئەسکەنە(بابا)
مەکارە، ئاسنێکی دەم تیژە دارتاشان داری پێ هەڵدەکەنن یا قوڵی دەکەن
ئەشکەنجە
جەڕومەنگەنەی بەرگسازان، ئازار، تاڵاو، چەرمەسەری
ئەشکەنجە(ئەردە)
ئەشکەنە(باک)
چێشتێکە بە گەنمی لێدەنرێ
بریکەنێ
بناغەهەڵکەندن
هەڵکەندنی بناغە
بنکەند
چتێکە بنکی بووبێ._بوون: هۆڵۆڵ بوون._کردن:_کردنی بنکی چت
بەختکەنۆک(باک)
بەختکەنۆکی(باک)
بەقنگەوە خستنەکەندەڵان
برێتییە لە دەمدانەوەی یەکێک
تسکەندن
فسکەندن: تس بەردانەوە
تڕکەندن
کەندن، کەنن، ڕاهێشتن، (باک) تڕکرن. تڕین، تڕبەردانەوە
تۆکەنگر
جیکەنە
چیکەنە، چتێکە پەمۆدانەی پێ لە پەمۆی جووێ دەکرێتەوە، چەرخێکە، خەڕەک._کردن، چیکەنەکردن. بێوەفرە، نەسرەو، نائارام
جیکەنەکریاگ
چیکەنەکراوە
خاکەناز
خاکەنداز،ئاسنێکی دم پانی کلک دارینەو درێژە کشت وکاڵ و قوڕکاریپێدەکرێ.(هەورا.)بێڵ.