تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەنی
کچ. ژنێ٬ لەکاتی ئاخۆتنێدا لەگەل ژن بەکاردەبرێت
کەنیز
(لو.): کەنیزەک
کەنیزەک
کەنیز٬ کارەکەر٬ کڵفەت٬ قەرەواش٬ (فە.) کەنیش
کەنیشت
(هەو.): مرازێکی دارتاشییە جێگای شووشەی پەنجەرەی پێ قووڵ دەکەن
کەنیشتە
پەرستگای جوولەکانه٬ کەنیسەی جوولەکان
کەنیشک
(جا.٬ هەمە.): کەنیڵه٬ کچ٬ کیژ٬ دۆت٬ دووێت. نەوەی مێیینەی باوک و دایکە. (هەورا.): بەبەڵەی چاو٬ (کۆ.) بیبیلەی چاو
کەنیشکاوکەنیشک
کچاوکچ٬ دۆتاودۆت٬ ژناوژن٬ ژن بەژنە
کەنیشکهی
کچێتی. کچێنی٬ بن
کەنیشکی
کچێنی ٬ کچێنەی چاو٬ گلێنە
کەنیشکەزاگ
(ئەردە.): کچەزا٬ نەوە
کەنیلە
(ئەردە.): کیژێ٬ کچێ
کەنین
(باک.): ترەقین٬ ترەقیان٬ پێکەنین٬ خەنین٬ زەقین. (کە.) تڕین٬ فس کەندن
داکەنین
دووڤکەنیاچاڤ
(باک.): نوختەی پێک گەیشتنی دەرەوەی چاو
دەسکە لەکەنیان
شەیتان پێ پێکەنین
مەبەس لە خۆ ناسینی کچ و کو«ڕە لەتافی لاویدا.
نووکەنیا
(کە.): گاسنی کۆل تیژکردنەوە
نووێکەنیا
(کە.): گاسن تیژکردنەوە
نەرمەپێکەنین
زەردە٬ زەردەخەنه٬ بزە
پێکەنین
کەنین، (فە) خەنین، (دەر) پەیخەندین، گرژینەوە، (هەورا) خووایی. دەم به_: دەڤکەن، دەڤکەنۆک. ڕووخۆش. بەقاقا_: تریقاندن. تریقەی_: قاقای پێکەنین
کورکەنیسان
گوڵالەسوورە
کەنیشکاوکەنیشک
کچاوکچ٬ دۆتاودۆت٬ ژناوژن٬ ژن بەژنە